شەوی چوارشەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “پوینە” سەر بە شاری جوانڕۆ بەناوی “هەژیر مەحموودپوور” بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.
ئەو کۆڵبەرە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی جۆزەردان تەقەی لێکرابوو و دوای ئەوەیکە بۆ نەخۆشخانەی پاوە ڕاگوێزرابوو، لەبەر سەختی برینەکەی گیانی خۆی لەدەست دا.