شەوی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “زێران” سەر بە شاری جوانڕۆ بەناوی “محەممەدبایر محەممەدی” بەهۆی جەڵدەی دڵ لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە؛ لەماوەی چەند ڕۆژی سەرەتای ساڵیی نوێ، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “سۆران عەبدی” و “پەیمان ئەحمەدی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی گیانیان لەدەست داوە.