ڕۆژی دووشەممە،٢٠ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی گوڵچینی” خەڵکی “کەڵەکین”ی شاری پیرانشار بە هۆی بەربوونەوە لە شاخی کانی خوا به توندی بریندار بوو.
وه‌ک له وێنه‌یه‌کی ناوبراودا ده‌رده‌که‌وێ دەم و چاوی ئەو کۆڵبەرە کوردە بە توندی بریندار بووە و بۆ چاره‌سه‌ری به‌ڕێی نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار کراوه.
برینداربوونی عه‌لی گوڵچینی له حاڵێک دایه که ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 16ی خاکه‌لێوه‌ش له ناوچه سنوورییه‌کانی سه‌رده‌شت پۆلێک کۆڵبه‌ری کورد درانه به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی و یه‌ک له‌وان به ناوی سدیق خزرپوور به توندی بریندار بوو.
شایانی باسه لە کاتێکدا کۆڵبەرکوژی و سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کاسبکاری ناوچە سنوورییەکان بەشێکی سەرەکیی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانن، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 183 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لە دەست داوە و بریندار بوون. وردەکارییەکان دەریدەخەن کە لەو 183 قوربانییەی ئەمساڵ 79 کەسیان کوژراون و گیانیان لە دەست داوە، هەروەها 104 کەسیش بریندار بوون.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،