ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی ١٩ ساڵە بەناوی “سینا ڕەسوڵزادە” خەڵکی شارەدێی “نەڵاس” سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.
ئەو کۆڵبەرە لە سنووری “هەنگەژال”ـی بانە کاتێک وێڕای کاڕوانێکی کۆڵبەران لەڕێدا بووە، بەبێ ئاگادارکردنەوە تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەست داوە.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی بانە گوازرایەوە.