ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “تاژان” سەر بە شاری بانە بەناوی “جەلال سۆهرابی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێرانی لە ناوچەی سنووریی “سوورکێو”ـی بانە کوژرا.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە؛ شەوی چوارشەممە ١٢ی گوڵان، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بەناوی “هێمن ئەحمەدی” بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە ئانقەستی هێزەکانی ئێران لە سنووری “بەستام” گیانی لەدەست دا.