شەوی شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵەی خەڵکی ئاوایی مارەغان سەر بە شاری سەردەشت بەناوی “مێهرداد عەبدوڵلازادە” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: ئێوارەی شەممە، کاروانێکیی کۆڵبەران لە دەوروپشتی ئاوایی بێتووش بەبێ ئاگادارکردنەوە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکرا و لە ئاکامدا مێهرداد عەبدوڵلازادە دەپێکرێ و دوای هەڵدێرانی لە بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیە، هەرلە جێدا گیانی لەدەست دەدا.