چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٩، کچێکی لاو بە ناوی “دونیا نەوزەری” تەمەن ١٨ ساڵ کچی تاهیر، خەڵکی شاری مەریوان، بە خواردنی “حەبی برینج” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە لاوە بەهۆی ئەوەیکە باوی گیرۆدەبووی مادەی هۆشبەر بووه، ویستوویەتی بە زۆر بە شووی بدات، هەوڵی خۆکوژی داوە.