چاونیوز: دوو کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی خۆی و بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژران و بریندار کران.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٢ خەزەڵوەری ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سیاوەش کورە سوننی خەڵکی گوندی ڕاویان بەخشی کوتولی شاری خۆی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەستدا.
جێگای ئاماژەیە کە، سیاوەش کورەسوننی ئەندامی شوورای ئاواییەکەی خۆیان بووە و لەبەر هەژاری و بێکاری بەناچاری ڕووی لە کۆڵبەری کردبوو.
لەلایەکی دیکەوە و لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کۆڵبەرێکی بێدەرەتانی کورد بەناوی ئەیوب حوسێنی بە سەختی بریندار دەکرێ.
ئەو کۆڵبەرە بریندارە ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری بانە لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.
وێنە: سیاوەش کورەسوننی