له پیرانشار، دهوڵهتئاوای کرماشان، مێهران و سه‌رپێلی زه‌هاو 6 که‌سی دیکه‌ش بوونه قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری “چاو نیوز” که‌سێکی خه‌ڵکی پیرانشار که بۆ گه‌ڕان و پیاسه سه‌ردانی به‌رزاییه‌کانی ده‌وروبه‌رئی ئه‌و شاره‌ی کردبوو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بریندار بوو.
ئه‌و ڕووداوه ڕۆژی دووشه‌ممه، 1ی جۆزه‌ردان ڕووی داوه و به‌و هۆیه عه‌بدوڵڵا نه‌وبه‌خت به توندی بریندار بووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری ورمێ له‌ژێر چاودێریی پزیشکی دایه.
ته‌قینه‌وه‌ی مین له پیرانشار له حاڵێکدا بوو که ڕۆژی پێشتر، یه‌کشه‌ممه، 31ی بانه‌مه‌ڕ عادڵ وه‌لیزاده، خه‌ڵکی دهوڵهتئاوای کرماشان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانی له ده‌ست دا. له‌و ڕووداوه‌دا که‌سێکی دیکه‌ش که خزمی ناوبراو بوو، به توندی بریندار بوو.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 28ی بانه‌مه‌ڕیش دوو که‌سی خه‌ڵکی مێهران به ناوه‌کانی عومڕان خه‌لیلی و به‌همه‌ن ئیسپه‌نده که بۆ سه‌یران و گه‌ڕان چوبوونه لای گومرکی ئه‌و شاره، مینێکی له‌کارنه‌خراو به ڕوویاندا ته‌قییه‌وه. له‌و ڕووداوه‌دا هه‌ر دووکیان به توندی بریندار بوون و به‌همه‌ن ئیسپه‌نده لاقێکی له ده‌ست داوه.
فه‌رمانده‌ی هێزه ئیتنتیزامییه‌کانی سه‌رپێلی زه‌هاویش باسی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه‌ی سه‌رقه‌ڵای ئه‌و شاره‌ی کردوه که بووه‌ته هۆی کوژران و برینداربوونی دوو که‌س.
محه‌ممه‌دڕه‌زا یاری ده‌ڵێ هێشتا ڕون نییه هۆکاری ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینه چی بووه، ئه‌وه له حاڵێکدایه که پێشتر راگه‌یه‌ندراوبوو ئه‌و ناوچانه له مین پا بوونه‌ته‌وه.
بەپێی ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا هەر نەبێ 16 کە لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون‌و بریندار بوون. هەروەها لە ساڵی ڕابردووی 1395دا، تەقینەوەی مین لە کوردستان لانیکه‌م 26 قوربانیی لێکەوتەوە و بە هۆی ئەو تەقینەوانە هەر نەبێ 6 کەس گیانیان لە دەست داوە و 20 کەسیش بریندار بوون.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،