فارسی
English
دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی "سومەیە ئەختەرشومار" لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری
پزیشکێکی پسپۆڕ و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا، بە بەندکران و جەریمەی نەختی حوکم درا
مامۆستا سابیر خودامورادی بە ٢٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری حوکم درا
دەسبەسەرکردنی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان
دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی قوتابییەکی پۆلی یازدە
فەلسەفەی دامەزراندنی "یەکیەتیی ژنانی دێموکرات"
ئەحمەد حەسەنزادە دوای کۆتاییهاتنی حوکمی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

کوژران و بریندار بوونی ٥٨ کۆڵبەر، ئێعدامی ١٧ بەندکراو و گیرانی ١٩٢ کەس لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-09-22
  • کات: 11:48

چاونیوز: کوژران و بریندار بوونی ٥٨ کۆڵبەر، ئێعدامی ١٧ بەندکراو و گیرانی ١٩٢ کەس لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا

[ڕاپۆرتی به‌شێک له‌ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی کۆماری ئیسلامی له‌ سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩ی هه‌تاویدا]

لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا (١٣٩٩ی هەتاوی) زیاتر لە ٣٥٩ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون.

به‌ پێی بانکی زانیاریی “چاونیوز”، ماڵپەڕی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی هاوینی ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان لانیکەم ٦٨ كۆڵبه‌ر و کاسبکاری کوردیان داوه‌ته‌ به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی چه‌که‌کانیان. له‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون و ٤٨ که‌سیش بریندار بوون. هەر لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا ٥ شوانەویلە و چۆدار لە ناوچە سنوورییەکان بەئانقەست لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و گیانیان لێ ئەستێندراوە.

بە سەرنجدان بەوەش کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستانیان دابووە بەر دەستڕێژ، ژمارەی ئەو کاسبکارانەی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کوژراون و بریندار بوون گەیوەتە ١٢٦ کەس کە ٤٩ کەسیان کوژراون و ٧٧ کەسیش بریندار بوون.

هەر لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا ١٧ زیندانیی کورد له‌ زیندانه‌کانی ئێراندا له‌ سێداره‌ دراون کە دوو که‌س له‌وان بە تاوانی ئەندامەتیی حیزبە کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی لەدار دراون و، زیندانییەکانی دیکە بە تاوانە کۆمەڵایەتییەکانی وەک کوشتنی بەئانقەست و بازرگانیی مادەی هۆشبەر ئێعدام کراون. جیا لە ئێعدامی ئەو ١٧ بەندکراوە کوردە، سێ زیندانی لە شارەکانی ورمێ و کامیاران بە هۆی نەخۆشیی کۆڕۆنا و پێڕانەگه‌یشتنی پزیشکی گیانیان لە دەست داوە. بە سەرنجدان بەوەی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی لە سێ مانگی بەهاریشدا ١٥ زیندانیی کوردی لەدار دابوو، ژمارەی ئەو بەندکراوە کوردانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئێعدام کراون ٢٢ کەس بووە کە ٤ کەس لەوان زیندانیی سیاسی بوون.

ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیش له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی زاندراوە، لانیکه‌م ١٩٢ که‌سیان به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبه‌ کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی قۆڵبه‌ست کردوه‌. ژماره‌یه‌ک له‌و گیراوانه‌ تا کاتی دادگایی کردنیان به‌ بارمته‌ی قورس ئازاد کراون و لانیکه‌م ٥٦ که‌س له‌وانه‌ دوای به‌ناو دادگایی کرانیان سزای لە ٣ مانگ زیندان‌ڕا تا ١٧ ساڵ زیندان و تەنانەت حوکمی ئێعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. لەو ٥٦ بەندکراوە دوو کەسیان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە سیاسییەکانی دژبەری ڕێژیم سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە و حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراوی سیاسیی کوردیش لە دادگای تێهەڵچوونەوەدا پشتڕاست کراوەتەوە. ئەو ٥٢ بەندکراوەی دیکەش سەرجەم بە ٢٤٨٠  مانگ ( 206 ساڵ و ٨ مانگ) زیندان مەحکووم کراون.

دەزگای ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە وەرزی بەهاریشدا  ١٠٦ کەسیان لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کردبوو، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا گیراون گەیشتە ٢٩٨ کەس.

تەقینەوەی مینی چێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە وەرزی هاوینی ئەمساڵیشدا لانیکه‌م ١٤ قوربانیی لێکەوتەوە که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ شوناسی ٨ که‌س له‌وانی ئاشکرا کردووه‌. له‌و ٨ که‌سه که‌ له‌ ناوچه‌کانی کرماشان، مەلەکشاهیی ئیلام و مەریوان بوونه‌ته‌ قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین،‌ ٤ کەسیان بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە و ٤ کەسیش به‌ سه‌ختی بریندار و نقوستان بوون.

“چاونیوز” لە ڕاپۆرتی وەرزی بەهاریشدا ناسنامەی ٩ هاووڵاتیی کوردی ئاشکرا کردبوو کە بە ببوونە قوربانیی تەقینەوەی مین، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون و بە ناو و شوێنی ژیانیان زاندراوە بووەتە ١٧ کەس. لەو ١٧ کەسە ٥ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ١٢ کەسیش بریندار بوون.

هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٣٧ کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە شوناسی ٢٨ کەس لەوان لەلای ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە کە ١٥ کەس لەوان بەهۆی جۆراوجۆری وەک بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق‌ گرتوویی و … گیانیان لە دەست داوە. بە سەرنجدان بەوەش کە لە بەهاری ئەمساڵیشدا لانیکەم ١٠ کرێکاری کورد بەهۆی جۆراوجۆری وەک سووتان، بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق‌ گرتوویی گیانیان لە دەست دابوو؛ ژمارەی قوربانییانی کار لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم ٣٦ کەس بووە کە ٢٥ کەس لەوان لە سۆنگەی نەبوونی ستانداردەکانی ئیمەنیی کار گیانیان لەدەست داوە

ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی هاویندا دیار و بەرچاو بوو.

لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ٤٤ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٣٢ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە کە که‌م ته‌مه‌نترینیان کوڕێکی ١٢ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان ژنێکی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ بووه‌.

“چاونیوز” لە ماوەی سێ مانگی بەهاریشدا شوناسی ٥٩ کەسی لەو دەیان کەسەی بە هۆکاری جۆراوجۆر خۆیان کوشتبوو، تۆمار کردبوو. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە هۆی خۆکوشتنەوە کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە، لانیکەم ٩١ کەس بووە.

شایانی باسه‌ ئه‌و ئامارانه‌ ته‌نیا به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه‌ ئاماده‌ کراوه‌ که‌ به‌ ده‌ستی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ گه‌یشتوون و ناو و نیشانیان به‌ روونی ئاشکرا کراون، ئه‌گینا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ قوربانیانی سیاسه‌تی توندو تیژی و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان زۆر له‌وه‌ زیاترن که‌ لێره‌ دا ناویان هاتوه‌ و ئاماژه‌یان پێ کراوه‌.

خشته‌ی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان به‌ هۆی کۆماری ئیسلامی له‌ سێ مانگی هاوینی ئه‌مساڵدا:

ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سێ مانگی هاوینی 1399دا کوژراون و بریندار بوون

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی جۆری زیان وردەکاری لەسەر ڕووداوەکە ڕێکەوت
١ قاسم سەرباز ماکۆ کوژراوە باوکی دوو منداڵ بووە و لە بەرزاییەکانی گوندی سگریک دراوەتە بەر دەستڕێژ ٤/٤/١٣٩٩
٢ شاکر برووکی‌میلان چاڵدران کوژراوە باوکی دوو منداڵ بووە و بە تۆمەتی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ ٦/٤/١٣٩٩
٣ سالم سولەیمان‌نیژاد سیلوانا کوژراوە لە ناوچەی ورمێ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لێ ئەستێندراوە ٨/٤/١٣٩٩
٤ داوود مەجیدیان سیلوانا بریندار بووە لە ناوچەی ورمێ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بووە ٨/٤/١٣٩٩
٥ عارف خودادادی جوانڕۆ بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە ٨/٤/١٣٩٩
٦ جەمیل عەبدی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە ٨/٤/١٣٩٩
٧ تۆفیق ڕەستاک مەریوان بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە ٨/٤/١٣٩٩
٨ فوئاد زیایی (نۆدی) نۆدشە بریندار بووە لە کاتی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزایی بەر بۆتەوە و لاقی شکاوە ١٢/٤/١٣٩٩
٩ ئایەت یوسفی سەلاسی باوەجانی گیانی لەدەست داوە لە کاتی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران خۆی بە چۆمی سیروان داداوە و خنکاوە ١٦/٤/١٣٩٩
١٠ ڕ ۆشەن جەهانگیری ورمێ بریندار بووە لە سۆما و برادۆست کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ١٩/٤/١٣٩٩
١١ حیکمەت ئەحمەدی ورمێ بریندار بووە لە سۆما و برادۆست کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ١٩/٤/١٣٩٩
12 دارەوان ئاڵوەستان سەردەشت بریندار بووە خەڵکی گوندی ئاڵوەتانە و کەوتۆتە کەمینی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ١٩/٤/١٣٩٩
13 زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو چالدران کوژراوە باوکی دوو منداڵە و بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٠/٤/١٣٩٩
14 ئیبراهیم ئەبووبەکری پیرانشار کوژراوە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و لە کوێستانەکانی قەندیل دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٠/٤/١٣٩٩
١٥ شەمزین ئەحمەدی ورمێ کوژراوە لە سۆما و برادۆست کەوتە بەر دەستڕێژ و پاش 8 ڕۆژ بەهۆی سەختیی برینەکانی گیانی لەدەست دا ٢٧/٤/١٣٩٩
١٦ ڕامین بلخکانلوو ماکۆ بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی چاڵدران دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٩/٤/١٣٩٩
١٧ میکائیل خوسرەوی بۆکان بریندار بووە لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٩/٤/١٣٩٩
18 ئۆمید محەممەدی ڕوانسەر بریندار بووە لە کاری ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە لە بەرزایی بەر بۆتەوە ٣٠/٤/١٣٩٩
19 وەیسی حوسێن‌نیژاد چالدێران بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی چاڵدران دراوەتە بەر دەستڕێژ ٣١/٤/١٣٩٩
20 پارسا وەیسی ڕوانسەر بریندار بووە لە ماشێندا بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ ٥/٥/١٣٩٩
21 ئازاد شەریفی بانە بریندار بووە لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٥/٥/١٣٩٩
٢٢ شیخ عەلی حوسێنی بانە بریندار بووە لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٥/٥/١٣٩٩
٢٣ وەزیر محەممەدی نەوسوود کوژراوە خێزاندار و باوکی منداڵێکە و بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژراوە ٩/٥/١٣٩٩
٢٤ ڕەزا پوورئیسماعیل چالدران کوژراوە لە بەرزاییەکانی”عەمووخانزاد“ی چالدێران دراوەتە بەر دەستڕێژ و سێ فیشەکی بەرکەوتوە ١٠/٥/١٣٩٩
٢٥ موبین حوسێنی نەوسوود بریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کەوتۆتە بەر پەلامار ١٦/٥/١٣٩٩
٢٦ ئاڕمین ئەحمەدی مەریوان بریندار بووە تەمەن ١٧ ساڵە و  دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان. گوللە بەر ملی کەوتوە ٢٠/٥/١٣٩٩
٢٧ ڕەزا عەبدوڵڵاهی نەوسوود بریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کەوتۆتە بەر پەلامار ٢١/٥/١٣٩٩
٢٨ هادی خدری بانە کوژراوە لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە ٢٣/٥/١٣٩٩
٢٩ سیراج ئەحمەدی ورمێ کوژراوە لە کوێستانی گوندی (کوران)ی دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٣/٥/١٣٩٩
٣٠ مەخموور ئەحمەدی ورمێ بریندار بووە لە کوێستانی گوندی (کوران)ی دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٣/٥/١٣٩٩
٣١ ئەمران کەنعانی ورمێ بریندار بووە لە کوێستانی گوندی (کوران)ی دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٣/٥/١٣٩٩
٣٢ عەلی ئەشرەفیان ورمێ کوژراوە ئۆتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ لە ڕێگای زەنجان دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٣/٥/١٣٩٩
٣٣ باران باشام ورمێ کوژراوە ئۆتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ لە ڕێگای زەنجان دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٣/٥/١٣٩٩
٣٤ سەلمان مەحموودیان ورمێ بریندار بووە لە کوێستانەکانی مەرگەوەڕ دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٥/٥/١٣٩٩
٣٥ سەعدی میرزایی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ٢٨/٥/١٣٩٩
٣٦ یادگار شێخی بانە بریندار بووە لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٨/٥/١٣٩٩
٣٧ کامڕان پاوان بانە بریندار بووە لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٨/٥/١٣٩٩
٣٨ ئیبڕاهیم زێوەیی بانە بریندار بووە لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٨/٥/١٣٩٩
٣٩ عەلی کێلەیی بانە بریندار بووە لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٨/٥/١٣٩٩
٤٠ تورەج محەممەدپوور چاڵدران بریندار بووە لە کاتی گەڕانەوە لە جادەی سنووری “ئالاکایا” دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٨/٥/١٣٩٩
٤١ ئاڕمان محەممەدی پاوە بریندار بووە لە ناوچەی سنوووریی پاوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٩/٥/١٣٩٩
٤٢ بێهرووز مرادی نەوسوود بریندار بووە لە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ١/٦/١٣٩٩
٤٣ محەممەد سەلیمی پیرانشار بریندار بووە لە کوێستانەکانی قەندیل کراوەتە ئامانج و بەر دەستڕێژ دراوە ٢/٦/١٣٩٩
٤٤ جەعفەر ڕەمەزانی نەوسوود بریندار بووە لە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ٣/٦/١٣٩٩
٤٥ قانیع بەهرامی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ٥/٦/١٣٩٩
٤٦ عەلی ڕەنجبەر مەریوان بریندار بووە لە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ٥/٦/١٣٩٩
٤٧ ناجی وەسنەیی مەریوان بریندار بووە لە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ٥/٦/١٣٩٩
٤٨ نەریمان سوبحانی مەریوان بریندار بووە لە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ٧/٦/١٣٩٩
٤٩ خدر داداوێ سەردەشت بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت تەقەی لێکراوە ٨/٦/١٣٩٩
٥٠ سێودین کەڵەشی ورمێ بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ ١١/٦/١٣٩٩
٥١ حەمید حوسێنی ڕوانسەر بریندار بووە لە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ١١/٦/١٣٩٩
٥٢ زانست حەسەن‌زادە سەردەشت کوژراوە باوکی منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵە و لە ناوچەی قەلەڕەشی سەردەشت دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٢/٦/١٣٩٩
٥٣ زانکۆ ئەحمەدی سەردەشت کوژراوە تەمەن ٢٢ ساڵ و لە ناوچەی قەلەڕەشی سەردەشت دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٢/٦/١٣٩٩
٥٤ سروش مڵکاری سەردەشت کوژراوە لە ناوچەی قەلەڕەشی سەردەشت دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٢/٦/١٣٩٩
٥٥ جەلال خزری پیرانشار کوژراوە لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٢/٦/١٣٩٩
٥٦ محەممەد ن نەوسوود بریندار بووە لە نیزیک نەوسوود کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ١٣/٦/١٣٩٩
٥٧ مانی هاشمی پاوە بریندار بووە بەهۆی هەڵاتن لە دەست هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاخ بەرز بۆتەوە ١٦/٦/١٣٩٩
٥٨ شارام محەممەدی ماکۆ کوژراوە لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە ٢٢/٦/١٣٩٩
٥٩ جەعفەر ڕەهبەری ماکۆ بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە ٢٢/٦/١٣٩٩
٦٠ نادر ساڵحی ماکۆ بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە ٢٢/٦/١٣٩٩
٦١ سەلاحەدین عیسازادە شنۆ کوژراوە لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە ٢٢/٦/١٣٩٩
٦٢ محیەدین دودکانلوو چاڵدران بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە ٢٧/٦/١٣٩٩
٦٣ حەسەن خەندەپوور شنۆ کوژراوە لە شاخی گادەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٧/٦/١٣٩٩
٦٤ عەرەب کوڕی محەممەد شنۆ بریندار بووە لە شاخی گادەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٧/٦/١٣٩٩
٦٥  کاوە عەبدی مەریوان بریندار بووە لەکاتی هەلهاتن لە دەستی هێزە چەکدارەکان بەربووەتەوە و لاقی شکاوە ٣٠/٦/١٣٩٩
٦٦ ئایەت خودادادی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی سەلاس دراوەتە بەر دەستڕێژ ٣١/٦/١٣٩٩
٦٧ هیدایەت خودادادی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی سەلاس دراوەتە بەر دەستڕێژ ٣١/٦/١٣٩٩
٦٨ نامدار خودادادی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی سەلاس دراوەتە بەر دەستڕێژ ٣١/٦/١٣٩٩

ناونیشانی ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی 1399ی هەتاوی‌دا لەدار دراون

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی وردەکاریی ڕووداو ڕێکەوت
1 محەممەد عەزیز مەحموودی سەوڵاوای مەریوان بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لە دار دراوە ١٠/٤/١٣٩٩
2 حوسێن جەلالوەند کرماشان بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە دار دراوە ١١/٤/١٣٩٩
3 فەرزاد شەکەری سەرپێڵی زەهاو بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی کرماشان لە دار دراوە ٢٢/٤/١٣٩٩
4 سابیر شێخ عەبدوڵڵا مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری رێژیم لەدار دراوە ٢٤/٤/١٣٩٩
5 دیاکۆ ڕەسوڵ‌زادە مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری رێژیم لەدار دراوە ٢٤/٤/١٣٩٩
6 ئەمین سەفەرکێش ورمێ بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراوە ٣٠/٤/١٣٩٩
7 ئەسەد کەشاوەرز ورمێ بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراوە ٣٠/٤/١٣٩٩
8 کامیل قادری‌ئەقدەم پیرانشار بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە لە دار دراوە ١/٥/١٣٩٩
9 عەلی عەبدی ورمێ بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراوە ٦/٥/١٣٩٩
10 ئەمیرحوسێن …. ورمێ بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراوە ٦/٥/١٣٩٩
11 موڕتەزا پیرخزری سنە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لە دار دراوە ٩/٥/١٣٩٩
12 مێهرزاد جەلالوەند جەلالوەندی کرماشان بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی شاری ڕەشت لە دار دراوە ١٦/٥/١٣٩٩
13 کەیوان ڕەزاقولی سنە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەستی هاوژینەکەی لە زیندانی ناوەندیی سنە لە دار دراوە ٢٠/٥/١٣٩٩
١٤ فایەق ئەحمەدی سنە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لە دار دراوە ٢١/٥/١٣٩٩
١٥ ئەرسەلان یاسینی نەغەدە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دراوە ٢٧/٥/١٣٩٩
١٦ حوسێن مەولوودی بروجێرد بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی لوڕستان لە دار دراوە ٣٠/٥/١٣٩٩
١٧ خدر قەویدڵ سەردەشت بە تاوانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لەدار دراوە ١٩/٦/١٣٩٩

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا لە کوردستان بەهۆی چالاکیی سیاسی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران گیراون

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی وردەکاری لەسەر پەروەندەکەی ڕێکەوت
١ سەید ئەحمەد سەبری پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویانە ١/٤/١٣٩٩
٢ عەلی عەزیزیان قەسری شیرین بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی حکوومەت گیراوە ١/٤/١٣٩٩
٣ پەیام عەزیزیان قەسری شیرین بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی حکوومەت گیراوە ١/٤/١٣٩٩
٤ موڕتەزا ئەمیری قەسری شیرین بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی حکوومەت گیراوە ١/٤/١٣٩٩
٥ مستەفا ئەمیری قەسری شیرین بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی حکوومەت گیراوە ١/٤/١٣٩٩
٦ سیروان ڕەحیمی دێولان بۆ کێشانی سزای ١٣ مانگ بەندکرانەکەی گیراوە و ڕادەستی زیندانی شاری سنە کراوە ١/٤/١٣٩٩
٧ سەردار ئوزمووش ورمێ حوکمی ١٥ ساڵ زیندانەکەی لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کراوەتەوە ١/٤/١٣٩٩
٨ ئەرسەلان ناتوش تەرگەوەڕی ورمێ کۆڵبەرە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی ڕێژیم گیراوە ٢/٤/١٣٩٩
٩ ڕەزا سۆفیوەند دروودی لوڕستان بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ٣/٤/١٣٩٩
١٠ سەیدڕەزا ئەحمەدی پیرانشار بە تۆمەتیی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٧/٤/١٣٩٩
١١ ئەفشین شیخولئیسلامی سنە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی ڕێژیم گیراوە ٧/٤/١٣٩٩
12 فەرانەک جەمشیدی سنە ژینگەپارێز و چالاکی مەدەنییە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی حکوومەت گیراوە ٨/٤/١٣٩٩
13 سەید میلاد موعەتەر سەقز بە تۆمەتی سنووربەزاندن گیراوە ٨/٤/١٣٩٩
14 بەهمەن ڕەسووڵی سەقز بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی حکوومەت گیراوە ٨/٤/١٣٩٩
15 سادق عەباسی سۆنقوڕ بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە و سزای دوو ساڵ زیندانیی دراوەتێ پێشتر گیرابوو
16 عەلی ساکنی سەقز پارێزەری زیندانیانی سیاسی بووە و بە هۆکاری نەزاندراو گیراوە ٨/٤/١٣٩٩
17 ئەحمەد قوربانی‌پوور سەقز ڕۆژنامەنووسە و بەتۆمەتی هەڵبەستنی درۆ بۆ کاربەدەستان سزای دوو ساڵ زیندانی دراوەتێ ٩/٤/١٣٩٩
18 عوسمان ڕەحیمی‌فەڕ کامیاران بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ٩/٤/١٣٩٩
19 کاوان کەسرایی مەریوان بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ١١/٤/١٣٩٩
20 ڕەزا ڕەمەزانی کرماشان ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ١١/٤/١٣٩٩
21 عەبدوسەلام مەردان شنۆ بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ١٠ ساڵ زیندانی دراوەتێ ١٢/٤/١٣٩٩
22 حیسام محەمەدی خواجلو شنۆ بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ ١٢/٤/١٣٩٩
23 نیزام نادری بۆکان بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ ١٢/٤/١٣٩٩
24 جەلال ڕۆستەمی مەهاباد بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ ١٢/٤/١٣٩٩
25 عەلیڕەزا فەتاح بۆکان بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ١٠ ساڵ زیندانی دراوەتێ ١٢/٤/١٣٩٩
26 مەلا ڕەحمەت نسووحی مەهاباد بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ١٠ ساڵ زیندانی دراوەتێ ١٢/٤/١٣٩٩
27 محێدین تازەوارد شنۆ بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ئێعدامی دراوەتێ ١٢/٤/١٣٩٩
28 مەلاعەبدوڵلا مەعرووفی مەهاباد بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ ١٢/٤/١٣٩٩
29 ئەحمەد ئیلاهی مەهاباد بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ ١٢/٤/١٣٩٩
30 خالید غەفاری سەردەشت بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ ١٢/٤/١٣٩٩
31 شێرزاد… مەهاباد بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و ئایینی لە دژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ ١٢/٤/١٣٩٩
32 سۆران موختاری‌فەر مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١١/٤/١٣٩٩
33 ئۆمید عەباسی مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١١/٤/١٣٩٩
34 سۆران نەسیری مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١١/٤/١٣٩٩
35 فەتاح فرووهەر پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١١/٤/١٣٩٩
36 ئەسعەد محەممەدنژاد مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١١/٤/١٣٩٩
37 جەسیم مەجنوونی مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١١/٤/١٣٩٩
38 فەرهاد محەممەدی سنە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە ١٢/٤/١٣٩٩
39 ئامانج قوربانی کامیاران بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی سزای ٣ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٢/٤/١٣٩٩
40 سیروان قوربانی کامیاران بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی سزای ٣ ساڵ و ٣ مانگ بەسەردا سەپاوە ١٢/٤/١٣٩٩
41 فازڵ قەیتاسی کامیاران بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی سزای 5 ساڵ و 2 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٢/٤/١٣٩٩
42 هادی کەمانگەر کامیاران بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی سزای 5 ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٢/٤/١٣٩٩
43 ڕێبوار پادەست مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٣/٤/١٣٩٩
44 ئۆمید مستەفاپوور نەغەدە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٣/٤/١٣٩٩
٤٥ دارا ڕەحمانی جوانڕۆ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و سزای ٥ ساڵ زیندانی دراوەتێ ١٣/٤/١٣٩٩
٤٦ ئازاد دانشوەر مەریوان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٣/٤/١٣٩٩
٤٧ ئەحمەدڕەزا حائیری ئیلام بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی ڕێژیم سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٤/٤/١٣٩٩
٤٨ فاتیح محەممەدخانی جوانڕۆ بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە ١٤/٤/١٣٩٩
٤٩ ڕەحمان تابش شنۆ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٤/٤/١٣٩٩
٥٠ سەعید تابناک شنۆ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٤/٤/١٣٩٩
٥١ سەید کامیل ئەحمەدی سنە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٤/٤/١٣٩٩
٥٢ ڕەحیم ڕەفعەت شنۆ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٥/٤/١٣٩٩
٥٣ ئەسکەندەر محەممەدپوور شنۆ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٥/٤/١٣٩٩
٥٤ ئەبووبەکر بیلال شنۆ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٥/٤/١٣٩٩
٥٥ ئیبراهیم ڕەحمانی بۆکان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٥/٤/١٣٩٩
٥٦ عەبدوڵڵا چاوەشی بۆکان هونەرمەندی گۆرانیبێژە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٦/٤/١٣٩٩
٥٧ ئەحمەد ناسری بۆکان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٦/٤/١٣٩٩
٥٨ کەیوان شوانی شنۆ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٦/٤/١٣٩٩
٥٩ ئەبووبەکر عەبدی شنۆ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٦/٤/١٣٩٩
٦٠ بێهرووز بایەزیدی شنۆ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٦/٤/١٣٩٩
٦١ فەرشاد بەیگی کرماشان بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی ڕێژیم گیراوە ١٦/٤/١٣٩٩
٦٢ مەتین خولە مەهاباد تەمەنی ١٧ ساڵە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی ڕێژیم گیراوە ١٧/٤/١٣٩٩
٦٣ عوسمان ڕووستا سەردەشت بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی ڕێژیم گیراوە ١١/٤/١٣٩٩
64 زانکۆ قوربانی کامیاران سەرباز بووە و بە تۆمەتی ئەمنیەتی دەسبەسەر کراوە ١٩/٤/١٣٩٩
٦٥ دیاکۆ تارا لاجانی پیرانشار بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی ڕێژیم گیراوە ٢٢/٤/١٣٩٩
٦٦ عەلی زەواری پیرانشار بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی ڕێژیم گیراوە ٢٢/٤/١٣٩٩
٦٧ عادڵ شێخە پیرانشار بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی ڕێژیم گیراوە ٢٢/٤/١٣٩٩
٦٨ یوسف جیهان‌ئارا سەردەشت بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٢/٤/١٣٩٩
٦٩ زارا محەممەدی سنە بە تۆمەتی دروستکردنی گرووپی نایاسایی سزای 10 ساڵ زیندانی دراوەتێ ٢٣/٤/١٣٩٩
٧٠ مراد مرادی پیرانشار باوکی سێ منداڵە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی ڕێژیم گیراوە ٢٤/٤/١٣٩٩
٧١ هێمن ئەدوایی مەریوان تەمەن ١٦ ساڵ و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٥/٤/١٣٩٩
٧٢ کەیومەرس ئەدوایی مەریوان تەمەن ١٦ ساڵ و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٥/٤/١٣٩٩
٧٣ موجتەبا بەساتی کرماشان بە تۆمەتی ناڕەزایەتی‌دەربڕین بە حوکمی ئێعدام بەسەر چالاکانی سیاسی گیراوە ٢٦/٤/١٣٩٩
٧٤ ئاڕمان حوسێن‌زادە بانە بە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سولەیمانی سزای ٦ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی دراوەتێ لە زیندان‌دایە
٧٥ میلاد حوسێنی بانە بە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سولەیمانی سزای ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی دراوەتێ لە زیندان‌دایە
٧٦ بەهمەن ڕەحیمی بانە بە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سولەیمانی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی دراوەتێ لە زیندان‌دایە
٧٧ ڕەزا قوربانی پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٨/٤/١٣٩٩
٧٨ سیاوەش ڕوزخون مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٨/٤/١٣٩٩
٧٩ مەنسوور ئەڵماسی بۆکان بە تۆمەتی هەوڵدان لە دژی ئەمنیەتی وڵات گیراوە ٣٠/٤/١٣٩٩
٨٠ خەلیل حوسێنی کرماشان چالاکی مەدەنییە و بە تۆمەتی هەوڵدان لە دژی ئەمنیەتی وڵات گیراوە ٣٠/٤/١٣٩٩
٨١ دارا ڕەشیدی سەردەشت بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ١٠ ساڵ زیندانیی دراوەتێ لە زیندان‌دایە
٨٢ حەمید عەبدی ورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ١٥ ساڵ زیندانی دراوەتێ لە زیندان‌دایە
٨٣ حوسێن حەسەن‌خانی مەهاباد بە تۆمەتی هەوڵدان لە دژی ئەمنیەتی وڵات گیراوە ١/٥/١٣٩٩
٨٤ هادی عەلیپوور سەقز بە تۆمەتی هەوڵدان لە دژی ئەمنیەتی وڵات گیراوە ١/٥/١٣٩٩
٨٥ حامید عەلی مەکشۆ ورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١/٥/١٣٩٩
٨٦ فەڕشاد جەهیش ورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١/٥/١٣٩٩
٨٧ موحسێن قادری بانە بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای 3 مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە ٢/٥/١٣٩٩
٨٨ رێبوار سالحی بانە بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای 3 مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە ٢/٥/١٣٩٩
٨٩ شەهرام ساڵحی بانە بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای 3 مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە ٢/٥/١٣٩٩
٩٠ ئاکام ئەحمەدی بانە بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای 3 مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە ٢/٥/١٣٩٩
٩١ عێزەت ئەحمەدی بانە بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای 3 مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە ٢/٥/١٣٩٩
٩٢ مەهدی ئەرخەوانی بانە بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای 3 مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە ٢/٥/١٣٩٩
٩٣ ئازاد مەحموودزادە بانە بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای 3 مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە ٢/٥/١٣٩٩
٩٤ یاسین عوسمانی بانە بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای 3 مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە ٢/٥/١٣٩٩
٩٥ بەرزان ڕەحیمی بانە بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای 3 مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە ٢/٥/١٣٩٩
٩٦ سەردار ئەمین‌پوور بانە بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری ڕابردوو سزای 3 مانگ زیندان، ٢٥ میلیون تمەن و لێدانی ٢٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە ٢/٥/١٣٩٩
٩٧ ئەحەد نیکجوویان پیرانشار دانیشتووی تارانە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ٥ مانگ زیندانی دراوەتێ ٢/٥/١٣٩٩
٩٨ شاناز (بێریڤان) سادقی‌فەڕ ورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ١٥ ساڵ زیندانی دراوەتێ لە زیندان‌دایە
٩٩ ئایناز زارع ورمێ تەمەن ١٥ ساڵ و کچی شاناز سادقی‌فەڕ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی گیراوە لە زیندان‌دایە
١٠٠ زەکەریا ڕەسووڵ‌پوور بۆکان ڕۆژنامەنووسە و بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی گیراوە ٣/٥/١٣٩٩
١٠١ هادی عەزیزی سەرپێڵی زەهاو بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٤/٥/١٣٩٩
١٠٢ ڕەحیم پوورئەحمەد سایین‌قەڵا بۆ کێشانی ماوەی ٥ مانگ بەندکرانەکەی بەڕێی بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو کراوە ٤/٥/١٣٩٩
١٠٣ سومەییە نەمەدماڵ بۆکان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٤/٥/١٣٩٩
١٠٤ ڕەشید ناسرزادە شنۆ بۆ کێشانی ماوەی ١٨ مانگ بەندکرانەکەی بەڕێی بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ کراوە ٥/٥/١٣٩٩
١٠٥ هادی محەممەدزادە سەقز بۆ کێشانی ماوەی ٥ مانگ بەندکرانەکەی بەڕێی بەندیخانەی ناوەندیی سەقز کراوە ٦/٥/١٣٩٩
١٠٦ تاریق ڕەحیم‌پوور سنە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٥ ساڵ زیندانی دراوەتێ ٧/٥/١٣٩٩
١٠٧ فریاد عەبدی سنە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٨/٥/١٣٩٩
١٠٨ خدر عەزیزی سەردەشت باوکی دوو منداڵە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٨/٥/١٣٩٩
١٠٩ مێعڕاج مورتەزایی مەریوان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٩/٥/١٣٩٩
١١٠ ڕەزا مەجیدیان سەقز بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٦ مانگ زیندانیی دراوەتێ ١٣/٩/ ١٣٩٩
١١١ فەرزاد حوسێنی کامیاران بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و تەبلیغی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ١٣/٩/ ١٣٩٩
١١٢ نەوید سەید محەممەدی پیرانشار بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ هەرێمی کوردستان سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە لە زیندان‌دایە
١١٣ خالید سەید محەممەدی پیرانشار بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ هەرێمی کوردستان سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە لە زیندان‌دایە
١١٤ پەرەستوو حەسەن‌زادە پاوە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٤/٥/١٣٩٩
١١٥ ئەرسەلان…. پاوە هاوسەری پەرەستوو حەسەن‌زادەیە و بە هەمان تۆمەت گیراوە ١٤/٥/١٣٩٩
١١٦ پارسا ڕۆستەمی پاوە تەمەن ١٧ ساڵ و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٤/٥/١٣٩٩
١١٧ عەلی قادری سەقز بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 15/٥/١٣٩٩
١١٨ ئارمیا ڕەنجبەری سەقز بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 15/٥/١٣٩٩
١١٩ هێمن کەریمی سەقز بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 15/٥/١٣٩٩
١٢٠ هیوا ئەمینی سەقز بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 15/٥/١٣٩٩
١٢١ وریا ئەمینی سەقز بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە 15/٥/١٣٩٩
١٢٢ ئارەش دارابی داڵاهۆی کرماشان ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری سیاسیی ڕانەگەیەندراو گرتوونی 15/٥/١٣٩٩
١٢٣ ئەفشین سەید مرادی داڵاهۆی کرماشان ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری سیاسیی ڕانەگەیەندراو گرتوونی 15/٥/١٣٩٩
١٢٤ یەحیا سەید مرادی داڵاهۆی کرماشان ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری سیاسیی ڕانەگەیەندراو گرتوونی 15/٥/١٣٩٩
١٢٥ هاجەر سەعیدی سنە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٥ ساڵ زیندانی دراوەتێ ١٥/٥/١٣٩٩
١٢٦ فاتیمە داوەند بۆکان بۆ کێشانی ٣ ساڵ و ٣ مانگ سزاکەی بە تاوانی بەشداری لە خۆپیشاندان بەڕێی زیندانی ورمێ کراوە ١٦/٥/١٣٩٩
١٢٧ حەیدەر قوربانی کامیاران حوکمی ئێعدامەکەی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی لە دادگای پێداچوونەوەدا  پشتڕاست کراوەتەوە ١٦/٥/١٣٩٩
١٢٨ وریا دل‌ئەنگیز مەریوان بۆ کێشانی ٤ مانگ سزاکەی بە تاوانی تێکدانی نەزمی گشتی بەڕێی زیندان کراوە ١٩/٥/١٣٩٩
١٢٩ محەممەد کەریمی سەقز یەکێک لە زیندانییە ڕاکردووەکانی 8ی خاکەلێوە بەندیخانەی سەقز بوو کە گیراوەتەوە ١٩/٥/١٣٩٩
١٣٠ مادیح فاتحی سنە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٠/٥/١٣٩٩
١٣١ مەلا ئەمیر ئەرمەنی‌بڵاغی بۆکان مامۆستای ئایینییە و ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بە هۆکاری ناڕوون گرتوویەتی ٢٠/٥/١٣٩٩
١٣٢ فایەق شەریعەت‌پەنا بۆکان مامۆستای ئایینییە و ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بە هۆکاری ناڕوون گرتوویەتی ٢٠/٥/١٣٩٩
١٣٣ زارا جەماڵی کەنگاوەر بۆ کێشانی ٦ مانگ سزاکەی بە تاوانی تێکدانی نەزمی گشتی بەڕێی زیندان کراوە ٢٠/٥/١٣٩٩
١٣٤ فوئاد محەممەدپوور ئاڵیکەندی بۆکان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢١/٥/١٣٩٩
١٣٥ ڕەحمان ڕەحیم‌پوور سەقز بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٢/٥/١٣٩٩
١٣٦ ئامانج حەمزەلوویی بانە چالاکی ئایینییە و ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بە هۆکاری ناڕوون گرتوویەتی ٢٣/٥/١٣٩٩
١٣٧ ئارەش نەسری سنە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ١٧ ساڵ زیندانی دراوەتێ لە زیندان‌دایە
١٣٨ یۆنس خزری شنۆ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٤/٥/١٣٩٩
١٣٩ تەیموور خالیدیان مەلایەر چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری مەلایەرە و بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی رێژیم گیراوە ٢٥/٥/١٣٩٩
١٤٠ سامی محەممەدی ورمێ کۆڵبەرە و ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٥/٥/١٣٩٩
١٤١ جەعفەر محەممەدی ورمێ کۆڵبەرە و ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٥/٥/١٣٩٩
١٤٢ پەرویز محەممەدی ورمێ کۆڵبەرە و ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٥/٥/١٣٩٩
١٤٣ شەهریار پوورعەلی ورمێ کۆڵبەرە و ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٥/٥/١٣٩٩
١٤٤ واحید ئیبراهیمی بۆکان وەرزشکاری ئەندامی تیمی میللیی بۆکسینگە و بە هۆکاری نەزاندراو گیراوە ٢٦/٥/١٣٩٩
١٤٥ ئیسماعیل عەلی‌پەروەری بۆکان چالاکی مەزهەبییە و بە تۆمەتی بانگەشەی ئایینی دژ بە ڕێژیم گیراوە ٢٦/٥/١٣٩٩
١٤٦ عەلی ڕەشیدی بانە خەڵکی گوندی “بنەژاژ”ە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٨/٥/١٣٩٩
١٤٧ ئاریا ئەمینی بۆریەری سەوڵاوا تەمەنی ١٦ ساڵە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٩/٥/١٣٩٩
١٤٨ هەورام نادری بۆریەری سەوڵاوا تەمەنی ١٧ ساڵە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٩/٥/١٣٩٩
١٤٩ مێهرەبان كشاوەرزی مەریوان دانیشتووی تارانە و بۆ کێشانی ٣ مانگ سزای زیندان بەڕێی گرتووخانەی ئێڤین کراوە ٢٩/٥/١٣٩٩
١٥٠ شێرکۆ سیاوەشی سەردەشت ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆی هەڵگەڕانەوەی لە ئایینی ئیسلام و بوون بە مەسیحی گرتوویەتی ٢٩/٥/١٣٩٩
١٥١ حەسەن جەنگخوا ورمێ مامۆستای ئاوەدانی‌یە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٩/٥/١٣٩٩
١٥٢ محێدین ئیبراهیمی شنۆ حوکمی ئێعدامەکەی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کراوەتەوە لە زیندان‌دایە
١٥٣ سۆهەیب کاوە مەریوان ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/٥/١٣٩٩
١٥٤ ڕێبوار ئەرژەنگی مەریوان ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/٥/١٣٩٩
١٥٥ محەممەد ئەرژەنگی مەریوان ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/٥/١٣٩٩
١٥٦ عوسمان تەهماسبی قوروە ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ١/٦/١٣٩٩
١٥٧ عەبدولکەریم تاران برایمابادی بۆکان مامۆستای ئاوەدانی‌یە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١/٦/١٣٩٩
١٥٨ خالق بەرجەستە برایمابادی بۆکان ئەندامی شوڕای ئاوەدانی‌یە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١/٦/١٣٩٩
١٥٩ کامڕان تەوان برایمابادی بۆکان ئەندامی شوڕای ئاوەدانی‌یە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١/٦/١٣٩٩
١٦٠ سولێمان زەند برایمابادی بۆکان ئەندامی شوڕای ئاوەدانی‌یە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١/٦/١٣٩٩
١٦١ شەریف ئەمینی بانە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢/٦/١٣٩٩
١٦٢ نادر زیایی‌فەڕ شنۆ بۆ کێشانی ٣ ساڵ سزای زیندانەکەی بە تۆمەتیی ئەندامەتیی حیزب بەڕێی گرتووخانە کراوە ٢/٦/١٣٩٩
١٦٣ فەرزاد مرادی مەریوان بە تاوانی بەشداری لە ساڵیادی گیان‌لەدەستدانی شەریف باجوەر گیراوە ٣/٦/١٣٩٩
١٦٤ نەوشیروان ڕەزایی مەریوان بە تاوانی بەشداری لە ساڵیادی گیان‌لەدەستدانی شەریف باجوەر گیراوە ٣/٦/١٣٩٩
١٦٥ ئاکام حەسەن زادە سەردەشت بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٣/٦/١٣٩٩
١٦٦ ڕەحمان قادری سەردەشت بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٣/٦/١٣٩٩
١٦٧ خوسرەو جەهان ئارا سەردەشت بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٣/٦/١٣٩٩
١٦٨ ڕەحمەت محەمەدسولتانی سەردەشت بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٣/٦/١٣٩٩
١٦٩ زانیار درماناوێ سەردەشت بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٣/٦/١٣٩٩
١٧٠ خەبات مەفاخیری سنە ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانە و بە تۆمەتی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٣/٦/١٣٩٩
١٧١ حەسیم میرزایی جوانڕۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزانراو گرتوویەتی ٤/٦/١٣٩٩
١٧٢ سابیر سالحی سنە بانگ کراوەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و گرتوویانە ٨/٦/١٣٩٩
١٧٣ سدیق سەیفی دیواندەرە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردی و بۆ کێشانی 5 ساڵ سزاکەی بەڕێی بەندیخانەی سنە کراوە ١٠/٦/١٣٩٩
١٧٤ سالار چاوشی بۆکان بانگ کراوەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان و گرتوویانە ١٠/٦/١٣٩٩
١٧٥ بایەزید قادری چوپان پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٠/٦/١٣٩٩
١٧٦ سولەیمان کەریم‌پوور مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٤/٦/١٣٩٩
١٧٧ خالید محەممەدزادە ئەقدەم مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٤/٦/١٣٩٩
١٧٨ سدیق حەیدەری ماکۆ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ١٧/٦/١٣٩٩
١٧٩ ڕەحیم ئەحمەدی مەریوان کۆڵبەر بووە و بە هۆکارێک کە نەزاندراوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە گیراوە ١٩/٦/١٣٩٩
١٨٠ شاکر بێهرووزی ورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە لە زیندان‌دایە
١٨١ هیوا عەزیزپوور مەریوان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٠/٦/١٣٩٩
١٨٢ شادمان مەریوانی مەریوان بە تاوانی بەزاندنی سنوور و سەردانی هەرێمی کوردستان گیراوە ٢١/٦/١٣٩٩
١٨٣ محەممەد نەبەردی پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٢/٦/١٣٩٩
١٨٤ مەحموود قەنبەروەند پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٢/٦/١٣٩٩
١٨٥ سارا بەرزگەر کرماشان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٢/٦/١٣٩٩
١٨٦ نەسروڵڵا حەیدەرینژاد مەریوان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٢/٦/١٣٩٩
١٨٧ عەبدولعەزیز حەیدەرپوور ورمێ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بە هۆکاری ڕانەگەیندراو گرتوویەتی ٢٢/٦/١٣٩٩
١٨٨ بەهار ئەحمەدی پاوە خەڵکی باینگان و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٦/٦/١٣٩٩
١٨٩ نێرگز محەممەدی پاوە خەڵکی باینگان و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٦/٦/١٣٩٩
١٩٠ ئیلهام مرادی پاوە خەڵکی باینگان و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٦/٦/١٣٩٩
١٩١ نگین وەیسی پاوە خەڵکی باینگان و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٦/٦/١٣٩٩
١٩٢ ئەرسەلان هیدایەتی قوروە بۆ کێشانی ماوەی ٤ مانگ زیندانەکەت بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی بەڕێی بەندیخانە کراوە ٣٠/٦/١٣٩٩

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا لە کوردستان بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی جۆری زیان وردەکاریی ڕووداو ڕێکەوت
١ فەرشید سەنجەری کرماشان بریندار بووە لە ئاگرکەوتنەوەکەی “مەرەخێڵ”ی پاوەدا بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون ١١/٤/١٣٩٩
٢ پەیمان موعینیان کرماشان بریندار بووە لە ئاگرکەوتنەوەکەی “مەرەخێڵ”ی پاوەدا بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون ١١/٤/١٣٩٩
٣ فەرزاد خوسرەوی ڕوانسەر بریندار بووە لە ئاگرکەوتنەوەکەی “مەرەخێڵ”ی پاوەدا بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون ١١/٤/١٣٩٩
٤ سەلیم تاراس مەلەکشاهی کوژراوە لە ناوچەی مێهران بەهۆی تەقینەوەی مین لەبن پێی‌دا گیانی لەدەست داوە ٢٧/٤/١٣٩٩
٥ چراغ عەبدی مەلەکشاهی کوژراوە لە ناوچەی مێهران بەهۆی تەقینەوەی مین لەبن پێی‌دا گیانی لەدەست داوە ٢٧/٤/١٣٩٩
٦ هادی ئۆمیدی مەلەکشاهی کوژراوە لە ناوچەی مێهران بەهۆی تەقینەوەی مین لەبن پێی‌دا گیانی لەدەست داوە ٢٧/٤/١٣٩٩
٧ مێهدی ئۆمیدی مەلەکشاهی بریندار بووە لە ناوچەی مێهران بەهۆی تەقینەوەی مین لەبن پێی‌دا بریندار بووە ٢٧/٤/١٣٩٩
٨ وشیار ئەردەڵان مەریوان کوژراوە لە نیزیک کۆنە مۆڵگەیەکی سپای پاسداران بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراوە ١٢/٦/١٣٩٩

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا لە کوردستان بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی جۆری زیان ڕێکەوت ڕێکەوت
١ عوسمان حوسێنی مەریوان گیانی لەدەست داوە لە کاتی کارکردن لە نهۆمی سێهەمی بینایەکەوە بەربۆتەوە ٧/٤/١٣٩٩
٢ فەرهاد شاپەڕی سنە بریندار بووە لە کاتی کارکردن لە بینایەکدا لە بەرزایی بەربۆتەوە ٧/٤/١٣٩٩
٣ دلاوەر تەوحید‌نیا جەوشەنی سەقز گیانی لەدەست داوە لە کاتی کارکردن لە بینایەکدا لە بەرزایی بەربۆتەوە ٧/٤/١٣٩٩
٤ عەباس شاوەلیان “کیەڵان”ی کرماشان بریندار بووە لە کانگایەکی بەردی خەڵووز کاری کردوە و کانگاکە ڕماوە ١٣/٤/١٣٩٩
٥ کەیومەرس نەجەفی “کیەڵان”ی کرماشان بریندار بووە لە کانگایەکی بەردی خەڵووز کاری کردوە و کانگاکە ڕماوە ١٣/٤/١٣٩٩
٦ محەمەدڕەزا شەکەری “کیەڵان”ی کرماشان بریندار بووە لە کانگایەکی بەردی خەڵووز کاری کردوە و کانگاکە ڕماوە ١٣/٤/١٣٩٩
٧ موسلم مورادی “کیەڵان”ی کرماشان بریندار بووە لە کانگایەکی بەردی خەڵووز کاری کردوە و کانگاکە ڕماوە ١٣/٤/١٣٩٩
٨ محەممەد مەلەکی “کیەڵان”ی کرماشان بریندار بووە لە کانگایەکی بەردی خەڵووز کاری کردوە و کانگاکە ڕماوە ١٣/٤/١٣٩٩
٩ ئەکبەر مونفەرد “کیەڵان”ی کرماشان بریندار بووە لە کانگایەکی بەردی خەڵووز کاری کردوە و کانگاکە ڕماوە ١٣/٤/١٣٩٩
١٠ جەواد سابتی “کیەڵان”ی کرماشان گیانی لەدەست داوە لە کانگایەکی بەردی خەڵووز کاری کردوە و کانگاکە ڕماوە ١٣/٤/١٣٩٩
١١ شێرکۆ ئەسعەدی مەریوان بریندار بووە لە کاتی جۆشکاری لە بەرزایی ٩ میتری بەربۆتەوە و دەست و لاقی شکاوە ١٦/٤/١٣٩٩
١٢ سەیوان ئەحمەدی سنە بریندار بووە ئارماتۆربەند بووە و لە بینایەکی دوو نهۆمی بەربۆتەوە ١٦/٤/١٣٩٩
13 موحسین محەممەدپوور ورمێ گیانی لەدەست داوە بەهۆی بەربوونەوەی بەرزکەرەوە بەسەریدا گیانی لەدەست داوە ٣٠/٤/١٣٩٩
١٤ سیامەک دلاوەری ئەویهەنگ گیانی لەدەست داوە خیزاندار و باوکی منداڵێکە و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی مردوە ٣/٥/١٣٩٩
١٥ سەلاحەدین عەلیزدە سەقز گیانی لەدەست داوە لە کاتی کار لە بناو بەرق گرتوویەتی ٢٠/٥/١٣٩٩
١٦ سەمانە کەریمی داڵاهۆ بریندار بووە لە کاتی کارکردن لە بینایەکدا لە بەرزایی بەربۆتەوە ٢٧/٥/١٣٩٩
١٧ دارا ئەحمەدی مەریوان گیانی لەدەست ‌داوە بەهۆی هەڵەی شۆفیری لە سنووری باشماغ گیانی لەدەست داوە ١٠/٦/١٣٩٩
١٨ شەریف محەممەدی سنە گیانی لەدەست ‌داوە لە کاتی کاردا بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست داوە ١٣/٦/١٣٩٩
١٩ غەفوور ئەمینی مەریوان گیانی لەدەست ‌داوە کەوتووەتە بەر خەرمەنکوب و گیانی لە دەست داوە ١٤/٦/١٣٩٩
٢٠ شەریف ناسرئابادی دێولان گیانی لەدەست ‌داوە بەهۆی ڕووخانی دیوار بەسەریدا گیانی لەدەست داوە ١٤/٦/١٣٩٩
٢١ ئەکبەر ….. دێولان بریندار بووە بەهۆی ڕووخانی دیوار بەسەریدا لاقی شکاوە ١٤/٦/١٣٩٩
٢٢ وشیار شەریعەتی سنە گیانی لەدەست داوە لە کاتی کارکردن لە بینایەکدا لە بەرزایی بەربۆتەوە ١٣/٦/١٣٩٩
٢٣ هەژار شەریفی نەوسوود گیانی لەدەست داوە میکانیک بووە و لە کاتی کارکردندا جەک کەوتوە بە سەریدا ١٧/٦/١٣٩٩
٢٤ جەماڵ مووسەوی ئیلام گیانی لەدەست داوە لە کاتی کارکردن لە بینایەکدا لە بەرزایی بەربۆتەوە ١٧/٦/١٣٩٩
٢٥ ئەمین سادقی کرماشان گیانی لەدەست داوە لە پرۆژەیەکی بیناسازی بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە ١٩/٦/١٣٩٩
٢٦ خالید شیخی سەقز گیانی لەدەست داوە لە کاتی کار کردن لە شاری بانە بە هۆی داڕمانی دیوار گیانی لەدەست داوە ٢٠/٦/١٣٩٩
٢٧ عەبدولعەزیز عەباسی سنە گیانی لەدەست داوە لە کاتی کاردکردندا لە بەرزایی بەربۆتەوە و گیانی لە دەست داوە ٣٠/٦/١٣٩٩
٢٨ یەدوڵڵا شنوودی ئیلام گیانی لەدەست داوە کرێکاری شارەوانی بووە و لە سەر جادە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ تێداچووە ٣١/٦/١٣٩٩

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا لە کوردستان خۆیان کوشتوە

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی تەمەن وردەکاریی ڕووداو ڕێکەوت
١ شیوا ئیسماعیلی مەهاباد نەزاندراوە بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ٢/٤/١٣٩٩
٢ زارا نامداری تیکاب سەروو 20 ساڵ دایکی منداڵێکی ساوایە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ٤/٤/١٣٩٩
٣ حەسەن مەولانی سنە نەزاندراوە بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ٥/٤/١٣٩٩
٤ سەمیرا …. مەریوان ٣٥ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ٨/٤/١٣٩٩
٥ مستەفا تەیمووری سەقز ٢٢ ساڵ بەهۆی ڕێگریی بەرپرسانی زانکۆ لە بەشدای لە ئۆلەمپیاددا خۆی هەڵاواسیوە ٩/٤/١٣٩٩
٦ فەخرەدین مەحموودی پیرانشار نەزاندراوە بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ٩/٤/١٣٩٩
٧ بەسنا ئەحمەدی ورمێ ٦٠ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی بەرداوە ١٠/٤/١٣٩٩
٨ سومەییە قەجەری ئیلام 29 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ١٠/٤/١٣٩٩
٩ شاخەوان ڕۆستەمی سنە ١٢ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ١١/٤/١٣٩٩
١٠ ئەسرین سەحرایی کرماشان نەزاندراوە بەهۆی کێشەی خێزانی لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە ١٢/٤/١٣٩٩
١١ ئەمیر ئەرسەلان تاک پیرانشار ١٦ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی بە تفەنگی ڕاو خۆی کوشتوە ١٣/٤/١٣٩٩
١٢ زانیار نادری جوانڕۆ ١٢ ساڵ بە هۆکاری نەزاندراو خۆی هەڵاواسیوە ١٦/٤/١٣٩٩
١٣ عەبدوڵڵا سادقی سەقز ٢٦ ساڵ بە خۆخستەنە خوارەوە لە بینایەک کۆتایی بە ژیانی هێناوە ١٦/٤/١٣٩٩
١٤ حەمەسەعید شامحەممەدی تیکاب ٥٠ ساڵ خەڵکی “ئاغاجەری”یە و بە هۆکاری نەزانراو خۆی هەڵاواسیوە ١٦/٤/١٣٩٩
١٥ شەکیلا زەحمەتکێش پاوە ٢٥ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی خواردوە ١٦/٤/١٣٩٩
١٦ سەهەند شابازی کرماشان ٢٢ ساڵ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی خۆی کوشتوە ١٧/٤/١٣٩٩
١٧ عەبدولئەحەد بەزم‌ئارا پیرانشار ٢٢ ساڵ زیندانی سیاسی بووە و دوای نێردرانی بۆ سەربازیی زۆرەملێ خۆی کوشتوە ٢١/٤/١٣٩٩
١٨ سرووش سوبحانی مەریوان ١٧ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی کوشتوە ٢٢/٤/١٣٩٩
١٩ شیوا قوبادی ڕوانسەر ٣٣ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی خواردوە ٢٤/٤/١٣٩٩
٢٠ عەدنان حاجی‌زادە شنۆ ٢٤ ساڵ بە هۆکاری نەزاندراو خۆی کوشتوە ٢٧/٤/١٣٩٩
٢١ عەتا قەیسەری دیواندەرە ٢٢ ساڵ خێزاندار و باوکی چەند منداڵە و بەهۆی هەژاری خۆی هەڵاواسیوە ٢٩/٤/١٣٩٩
22 شینا سەیفی ڕوانسەر ١٦ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ٨/٥/١٣٩٩
٢٣ مۆنا باران ڕیز جوانڕۆ نەزاندراوە بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ٨/٥/١٣٩٩
٢٤ خەدیجە ئەداک مەریوان ٤٧ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ٢٥/٥/١٣٩٩
٢٥ شیوا خوڕەمی سماقڵووی سەقز ١٩ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ٣١/٥/١٣٩٩
٢٦ چیمەن فەرەحیان سەقز ٢٢ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ٣١/٥/١٣٩٩
٢٧ محەممەد فەیزی سەقز ٣٠ ساڵ بەهۆی کێشەی دەروونی بە خواردنی حەبی برینج خۆی کوشتوە ٢/٦/١٣٩٩
٢٨ بەهییە عەلیزادە سنە ٦٠ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ٣/٦/١٣٩٩
٢٩ ئەنوەر محەممەدڕەزایی سنە ٤٢ ساڵ بەهۆی بێکاری و توشبوون بە نەخۆشیی خەمۆکی خۆی هەڵاواسیوە ٦/٦/١٣٩٩
٣٠ محەممەد ئەحمەدی بۆکان نەزاندراوە بەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەی کۆتایی بە ژیانی هێناوە ١٢/٦/١٣٩٩
٣١ ڕەسووڵ ئەحمەدی بۆکان ٤٠ ساڵ لە شارۆچکەی “دامداران” خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە ١٦/٦/١٣٩٩
٣٢ حوسێن خورشیدی ئیلام ٣٠ ساڵ خیزاندارە و بە هۆکاری نەزاندراو خۆی هەڵاواسیوە 20/٦/١٣٩٩

بابەتی پێوەندیدار

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

2025-05-06
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

2025-05-06
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

2025-05-06
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

2025-05-04
بەندکراوان

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

by IKHRC

هەواڵ

پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

by IKHRC
2025-05-04
کوژران و بریندار بوونی ٥٨ کۆڵبەر، ئێعدامی ١٧ بەندکراو و گیرانی ١٩٢ کەس لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا

کوژران و بریندار بوونی ٥٨ کۆڵبەر، ئێعدامی ١٧ بەندکراو و گیرانی ١٩٢ کەس لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-09-22
  • 11:48

Next Post
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی: حەیدەر قوربانی مەترسی ئێعدامی لەسەرە

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی