هەتا کۆتایی پاییز لانیکەم 198 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لەمساڵدا لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
وەک لە ڕاپۆرتی وەرزانەی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتوە، لە ماوەی سێ مانگی پاییزی ئەمساڵدا 64 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو 64 کەسە 18 کەسیان کوژراون و 46 کەسیش بریندار بوون. لهو 18 کۆڵبەر و کاسبکاره کە کوژراون، 15 کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانیان لێ ئەستێندراوە، 3 کۆڵبەر و کاسبکاریش _ یەکیان بەهۆی جەڵتەی دڵ لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و دوو کەسیان (کە برابوون) بەهۆی سەرمابردووی و کەوتنەژێر ڕنوو_ گیانیان لە دەست داوە.
کوژران و برینداربوونی 64 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە وەرزی پاییزی ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە له سێ مانگی هاوینیشدا لانیکەم 66 كۆڵبهر و لە وەرزی بەهاریشدا 56 کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرابوون و بریندار ببوون؛ بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە پێناو پارووە نانێک داناوە، گەیوەتە 186 کەس کە 61 کەسیان کوژراون و 125 کەسیش بریندار بوون.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،