هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا 12 کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەی کوردیان داوەتە بەر ڕەهیڵەی چەکەکانیان.
لە سێ حەوتووی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە شارەکانی مەریوان، سەڵماس، پاوە، پیرانشار، ورمێ، سەردەشت و نەغەدە 12 کۆڵبەر و کاسبکاریان لە ناوچە سنوورییەکان داوەتە بەر دەستڕێژ. لەو 12 کۆڵبەرە دوو کەسیان کوژراون و 10 کەسیان بریندار بوون.
کوژران و برینداربوونی ئەم 12 کۆڵبەر و کاسبکارە کوردە لە حاڵێکدایە کە لە سێ مانگی هاوینیشدا هێزهکانی کۆماری ئیسلامی لانیکەم 66 كۆڵبهر و کاسبکاری کوردیان دابووه بهر ڕههێڵهی چهکهکانیان. لهو کۆمهڵکوژییهدا 19 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرابوون و 47 کهسیش بریندار ببوون.