به پێی بانکی زانیاریی “ناوهندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە مانگی خاکەلێوەدا لانیکەم ١٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، یان هەڵدێران و بەربوونەوە لە چیا و ڕەوەز بەهۆی ڕاوهدوونانی هێزه چهکدارهکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون و بریندار بوونە. لەو ١٢ کاسبکارە ٨ کەسیان بریندار بوون و ٤ کۆڵبەریش کوژراون یان گیانیان لە دەست داوە.
کوژران و برینداربوونی ١٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە مانگی سەرەتای ساڵی نوێ لەحالێکدایە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردووشدا ٢٢٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەقهەڵاتن لە سەرما کوژرابوون یان بریندار ببوون. بەپێی ڕاپۆرتی “چاونیوز” لەو ٢٢٦ قوربانییەی دەستی غەدر و تاوان ٨٠ کەسیان کوژرابوون و ١٤٦ کەسیش بریندار بوون. هەروەها ٧ شوانکارە و چۆداریش لە ناوچە سنوورییەکان بەئانقەست لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە درابوونە بەر دەستڕێژ و گیانیان لێ ئەستێندرابوو.