دوو کرێکاری کورد، لە شاری سنە، لە کاتی کارکردن له‌سه‌ر داربه‌ست و به‌رزایی به‌ربوونه‌وه و یه‌ک له‌وان گیانی له ده‌ست دا و ئه‌ویتریان به توندی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی ڕاپۆرتی کاناڵی “مه‌عیشه‌ت و کار” ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، دوو کرێکاری کورد، لە شاری سنە به ناوه‌کانی نەوید محەممەدی و ئیسماعیل زەندی لە کاتی سیمانکاریی بینای “شیرین عسل” لە شارەکی سنعەتی ژمارەی ٣ی شاری سنە له‌سه‌ر داربه‌ست به‌ربوونه‌وه.
له‌و ڕووداوه‌دا نه‌وید محه‌ممه‌دی گیانی له ده‌ست دا و ئیمساعیل زەندی بە توندی بریندارە و پشتی شکاوە.
بەربوونەوەی ئەو دوو کرێکارە کوردە لە حاڵێک دایە، کە ئەوان “بیمە دابینکردنی کۆمەڵایەتی و بیمەی ڕووداوی کاریان” نیە.
شایانی باسه له ساڵی ڕابردووش‌دا ژمارەی قوربانیانی ڕووداوی کار لە کوردستان 55 کەس بووە. لەو 55 کەسە 39 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 16 کەسیش بریندار و نقوستان بوون. گیانلەدەستدان و نقوستانبوونی کرێکاران لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی رووداوی کار ده‌بن بیمەن و، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به تایبه‌ت کرێکارانی که‌رتی بیناسازی لە ژێر چاودێریی هیچ بیمەیه‌ک دانین.