ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک که چه‌ند ڕۆژێکه زۆر شار و ناوچه‌ی ئێرانی گرتۆته‌وه، له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه سه‌رکوت کراوه و زۆر که‌س له خۆپیشانده‌ران کوژراون و بریندار بوون و ده‌یان که‌سیش ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕینی خه‌ڵکی “دروود” له پارێزگای لوڕستان له ڕۆژی شه‌ممه، ۹‌ی بەفرانباردا لانیکه‌م چوار که‌س کوژراون و بریندار بوون.
حەمزە لشنی، موحسێن ویرایسی، محەممەد چوبەک و حسێن ڕشنۆ ناوی چه‌ند که‌س له‌وانه‌ن که به‌ر ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کان که‌وتوون و ده‌گوترێ سێ که‌س له‌وان به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
شایانی باسه ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه سه‌ره‌تا کاردانه‌وه به گرانی و بێ‌کاری و کێشه ئابوورییه‌کانی وڵات بوو، به‌ڵام ورده ورده دروشمی سیاسیی دژ به کۆماری ئیسلامیی تێدا به‌رز کراوه‌ته‌وه.