کاسبکارێکی کورد به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کان ماشێنه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕا و ئه‌و ڕووداوه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 18ی ڕێبه‌ندان سەدیق و خاڵەند ڕەحیم پوور خه‌ڵکی بۆکان کە باری پۆشاکیان پێ دەبێ و لە بۆکان ڕا بە ماشێنی سایپا به‌ره‌و ته‌ورێز ده‌چوون، له نیزیک “عەجەب شێر” له‌لایه‌ن هێزه ئینتیزامییه‌کانی ئه‌و شاره‌وه ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژ.
له‌و ته‌قه و ده‌ستڕێژه‌دا ماشێنی ئه‌و کاسبکارانه کراوه‌ته ئامانج که به‌هۆی به‌رکه‌وتنی گولله خۆیان به ماشێنێکی بارهه‌ڵگردا ده‌کێشن. له‌و ڕووداوه‌دا سەدیق ڕەحیم پوور(مەلارەحیمی) تەمەن 25 ساڵ ده‌سبه‌جێ گیانی له ده‌ست ده‌دا و خاڵەند ڕەحیم پوور به توندی بریندار ده‌بێ.
شایانی باسه پاش ئاگاداربوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه عه‌لی ڕه‌حیم پوور، برای خاڵه‌ند له شوێنی ڕووداوه‌که ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێ.
له ماوه‌ی زستانی ئه‌مساڵدا زیاتر له 25 کاسبکاری کورد به‌هۆی ده‌ستڕێژی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.
له وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵیشدا 51 کۆڵبه‌ر و کاسبکاری ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. له‌و 51 که‌سه 20 که‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه و 31 که‌سیش بریندار بوون. کوژرانی 51 کۆڵبه‌ر و کاسبکاری کورد له ناوچه سنوورییه‌کان له وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ له حاڵێکدایه که له سێ مانگی هاوینیشدا 50 کۆڵبه‌ر و کاسبکار کوژراون و بریندار بوون و له وه‌رزی به‌هاریشدا 37 که‌س له‌و چینه زه‌حمه‌تکێش و خۆشی له‌خۆنه‌دیتوو ببوونه قوربانیی سیاسه‌تی زه‌برونگ و داپڵۆسینی کۆماری ئیسلامی. به‌و پێیه ژماره‌ی ئه‌و کۆڵبه‌ر و کاسبکاره کوردانه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا به‌هۆی سیاسه‌تی کوشتاری کۆماری ئیسلامی کوژراون و برینداربوون؛ گه‌یوه‌ته 163 که‌س.