چاونیوز: کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، شەوی هەینی ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاسبکارێکی خەڵکی گوندی “کەریم ئاوا”ـی بانە بە ناوی “سەعدی پیران” ٣٥ ساڵە و خێزاندار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کوژرا.
جێی ئاماژەیە کە ئەم کاسبکارە باری پێ نەبووە و هێزە دژەمرۆییەکان بە بیانووی باری قاچاخ تەقەیان لێ کردووە.