لە درێژەی تەقە کردن و کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکارانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان ، دوو کاسبکاری دیکە لە ناوچەی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رێژیم کوژران.
ن رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەز ، هێزە چەکدارەکانی پاسگای بێتووشی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆ دوو کاسبکاری کوردییان بە ناوەکانی عوسمان ئەحمەدی و محەممەد بەهرامی کردە ئامانج و هەردوو کاسبکارەکە گیانیان لە دەستدا.
بە پێی ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” لە دوو مانگی پاییزی ئەمساڵدا هەرنەبێ٢٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون، هەر لەو دوو مانگەدا ١٢ کەسیش بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون.