هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی وێڕای کوشتن و بریندارکردنی دوو کۆڵبه‌ری کورد، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 20 سه‌ر ئه‌سپی کاروانچییه‌کان به‌باره‌وه داگرت.
ڕۆژی ١١ی بەفرانبار کۆمەڵێک کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە کوێستانەکانی دەوروبەری ناوچەی ورمێ که‌وتوونه کەمینی هیزە چەکدارەکانی هەنگی مەرزی دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ. له ئاکامی ئه‌و په‌لاماره‌دا کۆڵبه‌رێک بە ناوی ڕامین عەسمەت ته‌مەن ١٩ ساڵ خەڵکی ئاوایی نازلو بە توندی بریندار بووه و بۆ چارەسەری پزشکی به‌ڕێی نەخۆشخانه‌ی ورمێ کراوه و ده‌گوترێ بارودۆخی سڵامه‌تیی ناله‌باره.
له ڕووداوێکی دیکه‌دا و له په‌لامارێکی دیکه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی بانە بە ناوی هادی ئەمینی کوژراوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەکانی مەریوان، هەورامان، خۆی و سەردەشت لانیکەم ٢٠ سەر ئەسپی کاروانچییه‌کان به‌باره‌وه لەلایەن هیزەکانی هەنگی سنوورییه‌وه دەستیان بەسەر داگیراوە.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،