چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەخۆ دەکوژرێ
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ١٢ ڕەزبەری ١٣٩٩، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقە لە دەستەیەک کۆڵبەر دەکەن کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بەناوی “مێدی زارعی” دەپێکرێ و گیانی لەدەست دەدا.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند کە، مێهدی زارعی خەڵکی سەردەشتە و لەبەر بێکاری و نەبوونی ڕووی لە کۆڵبەری کردبوو.