بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠، کرێکاریکی بیناسازی بە ناوی “ئارمان ڕەحیمی” ٣٠ ساڵە خەڵکی سنە، لە کاتی کارکردندا لە شارەکی “کەشاوەرز” بەهۆی بەربوونەوە بۆ چاڵی ئاسانسۆر، گیانی لەدەست داوە.
لە ماوەی بەهاری ئەمساڵدا دەیان کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار، ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ماوەیەدا ناو و ناسناوی لانیکەم ١٥ کرێکاری کوردی ئاشکرا کردوە کە بەهۆی ڕووداوی جۆراوجۆری وەک سووتان، بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق گرتوویی گیانیان لە دەست داوە.