چاونیوز: کرێکارێکی خەڵکی ناوچەی سەردەشت لە باشووری کوردستان گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “نێوەژ”ی سەر بە شاری سەردەشت بەناوی “جەماڵ ئەحمەدی” کە لە باشووری کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بووە، لەکاتی کاردکردن دا بەهۆی کارەبا گرتوویی گیانی لەدەست داوە.
ئەو کرێکارە ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی خاکەلێوە لە زێدی خۆی دەنێژرێ.