چاونیوز: کاسبکارێکی کورد لە لەلایەن هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامی تەقەی ڕاستەخۆی لێدەکرێ و بریندار دەبێ.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٨ لەسەر ٩ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کاسبکارێکی کورد بە ناوی مەهدی ڕەسوڵزادە خەڵکی ئاوایی بووبانەی ناوچەی بڵفەتی سەردەشت لەلایەن هێزەکانی سنووری ئێران لەناوچەی نۆکان تەقەی لێ دەکرێ و بریندار دەبێ.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی راگەیاند: ئەو کاسبکارە “جووجکە قەل”ی پێ بووە و کاتێک لەسەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە لەلایەن پایگای سنووری نۆکان تەقەی لێکراوە و فیشەک وەبەر باسکی کەوتووە.
ئەو کاسبکارە کوردە ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.