ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣، کاسبکارێکی خەڵکی میراوای بۆکان بە ناوی “یووسف دەشتی” ٣٨ ساڵە، لەلایەن هێزیی ئینتزامییەوە لە ڕێگای بۆکان_مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرا.
لەم پێوەندییەدا سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: ماشێنی پژۆی ئەم کاسبکارە بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ (مەشرووب)، بەبێ ئاگادارکردنەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی فیشەکی هێزی ئینتزامی و دوای ئەوەی شۆفێرەکە بریندار دەبێ، ماشێنەکە وەردەگەڕێت و دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی.
ئەم سەرچاوەیە گوتیشی: هێزە ئەمنییەکان دوای دۆزینەوری کارتۆنێك توتنی نێرگەلە لە ماشێنەکەدا، بۆ ڕادەستکردنی تەرمی ئەو شۆفێرە بە بنەماڵەکەیان گوتووە; دەبێ ڕایبگەیەنن باری یووسف مەشرووب بووە.