بەرەبەیانی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “کوندرە” سەر بە پیرانشار بەناوی “واحید ئەبووبەکری” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرا.
هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوە دژی دیاکۆ، لەبەر دەست دانییە.
هەر لەم پێوەندیەدا و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سێ هاونیشتمانی دیکە بەناوەکانی “سولەیمان چووپانی”، “سەعدوون شەریفی” و “عەلی حسێنپوور” لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.