سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “سەلیم زولقەرنەین” و “سابر زولقەرنەین” خەڵکی گوندی حەسەن نووران سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران.
ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ فەرمانی دادوەری لە ماڵی خۆیان بەشێوەیەکی پڕتوندوتیژ دەسبەسەر کراون.
پێشتر #چاونیوز ڕایگەیاندبوو کە؛ هەر لەو ڕۆژەدا سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئیدریس کارساز”، “محەممەد ڕەسووڵپوور” خەڵکی گوندی “کۆنه قەڵا” و “کەماڵ عوقابی” خەڵکی گوندی “باڵاگیر” سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستگیرکردنەکە و تۆمەتی ئەو ٥ هاووڵاتیە لەبەر دەست نییە.