چاونیوز: “سەکینە پەروانە”، بەندکراوی سیاسی کورد، تەمەن ۳۰ ساڵ، خەڵکی خۆراسان کە پێشتر لە زیندانی “ئەوین” زیندانی بوو، لە کۆتاییەکانی زستانی ۱۳۹٨ بۆ بەندیخانەی قرچک لە شاری کەرەج گواستراوەتەوە، ئیستا لە ژێر شکەنجە و ئازارداندا تووشی ناسازی دەرونی بووە.
بە گوێرەی هەواڵی “کۆڵبەرنیوز””سەکینە پەروانە” بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە، بەڵام ماوەیەک لەمەوەبەر بە هۆکاری نووسینی دروشم لە نێو زیندانی “ئێوین”ەوە بۆ زیندانی قرچکی وەرامین گواستراوەتەوە. دەگوترێ پاش ئەوەی چەند ڕۆژ شکەنجە دەدرێ و لە ژووری تاکە کەسی دەکرێ تووشی کێشەی روحی هاتوە و بۆ نەخۆشخانەی دەروونی شاری “رەی” ڕاگوێستراوە.
باس لەوە دەکرێت لە کاتی گواستنەوەی ئەو زیندانیە بۆ زیندانی قرچک لە لایەن زیندانوانەکانەوە لێی دەدرێت و دەست و لاقی کەلەپچە کراوە.
باس لەوەش دەکرێ قازی پەروەندەکە بۆ ئازادی پروانە ماوەی پێشوو بڕیاری دانانی بارمتەی بە بڕی ٥٠ میلیۆن تمەنی دەرکردە، بەڵام لەبەر ئەوەی پەروانە سەکینە نەیتوانیوە سەنەد/وەسیقەی دیاریکراو ئامادە بکات لە خراپترین دۆخدا لە زینداندا راگیراوە.
داوا دەکەین هەرکەس زانیاری ورد و بەکەڵکی لەسەر سەکینە پەروانە هەیە بۆمانی بنێرێ. ئێمەش داوا لە پارێزەرانی دڵسۆز و کارلێهاتوو دەکەین بێ مەعتەل بوون بە هانای سەکینە و گشت زیندانیانی ژن وە بچن.