چەنگیز قەدەم خێری، زیندانیی سیاسیی کورد که به برینداری که‌وتبووه به‌ر ده‌ستی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی، له مافی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری بێبه‌ش کراوه.
چەنگیز قەدەم خێری ته‌مه‌ن 30 ساڵ خه‌ڵکی شاری کامیارانه و ساڵی 1390 ده‌سبه‌سه‌ر و له گرتووخانەی ناوه‌ندیی شاری سنەدا به‌ند کراوه.
ناوبراو که کاتی گیرانی بە برینداری کەوتبووه به‌ر دەستی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی، ماوه‌یه‌ک چه‌ند مانگ بێسه‌روشوێن بوو و دوای دوو ساڵ لە گرتنی، بۆ بەندیخانەی مەسجدسولەیمان لە پارێزگای ئەهواز دوور خرایەوە و پاشان دوای چەند جار دانیشتنی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر بابایی، سزای ٤۰ ساڵ زیندانیی بەسەردا سه‌پا.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که بۆچوون و داوای پزیشکان ئه‌وه‌یه چه‌نگیز نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بکرێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه تا ئێستاش به‌هۆی دەستێوەردانی ئیدارەی ئیتلاعات، ڕێگری لە پێڕاگەیشتن و چاره‌سه‌ری پزیشکی به‌و زیندانییه سیاسییه کورده کراوه.
که‌سێکی نیزیک له بنه‌ماڵه‌که‌ی ئاشکرای کردوه که ناوبراو که به برینداری گیرابوو، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ ساڵ لە گیرانی، هەتا ئێستاش گوللە لە لەشیدا ماوه و به‌و هۆیه‌وه له بارودۆخێکی زۆر ناخۆش و ناله‌باردا ده‌ژی.