چاونیوز: نامەی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی کانادا لقی “ترای سیتی” بۆ بەرێوبەری ئەو رێکخراوە لە لەندەن سەبارەت بە بێدەنگی لە ئاست رەشبگیری زیاتر لە ٩٠ چالاکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان:
دەقی نامەکە(وەرگێڕدراوی کوردی):
بەڕێز:
لە لایان رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەی لقی کوکیتڵام لە هەریمی بریتیش کولۆمبیای کانادا ئەو نامەیە دەنوسم. هەفتەی رابردوو لە لایان یەکێک لە ئەندامانی ئێمە کۆمەڵێک بەڵگە و ئەو نوسراوی خوارەوەمان پێ گەیشت. تاکو ئێستا رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ئاست ئازار و رەشبگیری بەردەوامی چالاکانی کورد لە ئێران بێدەنگە. ئەندامانی ئێمە زۆر بە نیگەرانی و پەرۆشەوە چاوەروانن کە ئەو رێکخراوە هەرچی زووتر لیکۆلینەوە و لێدوان و ریپۆرتی خۆی سەبارەت بەوە روداوە گرینگە بڵاو کاتەوە.
تکایە هەرچی زووتر ئەندامانی لقی ئێمەوە لە را و پێگەی خۆتان ئاگادار بکەنەوە.
بۆ زانیاری زیاتر لەو بوارەوە تکایە پەیوەندی بە ئەندامی ئێمە “محەمەد خادمیانی”ەوە بکەن.
بە رێزە و سپاسەوە
جۆی سیلوێر
بەرێوبەری پەیوەندیەکانی رێکخراوی لێبوردنی نێونەیەوەی کانادا لقی “ترای سیتی”٣١ی ژانوییەی ٢٠٢١