چاونیوز: ڕێبوار عەبدوڵلاهی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لەبەندیخانەی سنە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٠، چالاکێکی سیاسی خەڵکی سنە بەناوی “ڕێبوار عەبدوڵلاهی” بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.
ناوبراو پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٣ دەسبەسەر و ساڵێک حوکمی زیندانی بەسەردا سەپابوو.