ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێ مانگی سەرەتای 2020دا
کوردستانی ئێران لە ساڵی نوێی 2020 و لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵیشدا بەشی شێری لە سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا پێبرا.
بەپێی ئەو داتا و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای خۆی تۆماری کردوون، تەنیا لە ماوەی سێ سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 316 حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە.
لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا لانیکەم 45 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری و رەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو 45 کۆڵبەر و کاسبکارە 16 کاسبکاریان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران یان بەربوونەوە لە بەرزایی لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی یان مانەوە لە ژێر ڕنوو و شەختە و سەرمای کوێستانەکاندا گیانیان لە دەست داوە. هەروەها 37 کەس لەوانیش بە هەمان هۆکارەکانی ئاماژەپێکراو بریندار بوون و دەیان سەر ئەسپ و ئێستری ئەو کاسبکارانەش بە کوشت چوون و دەست بەسەر چەندین میلیارد تمەن بار و کەلوپەلیان داگیراوە.
کوژران و برینداربوونی 37 کاسبکار لە وەرزی یەکەمی 2020 لە حاڵێکدایە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی 2019شدا 252 کەس لەو کاسبکارانەیان دابووە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان کە 81 کەسیان کوژرابوون و 171 کەسیشان بریندار ببوون.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانبار لاوێکی خەڵکی گوندی “سیس” سەر بە شاری دێولان لە پارێزگای سنە بە ناوی ”نادر کەریمی“ لەکاتی ڕۆشتن بۆ هەرێمی کوردستان و لەلایەن سپای پاسدارانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانباریش، لە نزیک چۆمی “سۆفی ئاوا”ی شاری “جوانڕۆ” تەرمی یەکیک لە خۆپیشاندەرانی ئەو شارە بە ناوی “هاشم مورادی” دۆزراوەتەوە. بە پێی زانیارییەکان لە کاتی دۆزینەوەی جەستەی بێ گیانی ئەم شارۆمەندە کوردە، جێگای ئەشکەنجە بە ڕوونی بە جەستەیەوە دیار بووە.
ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی بەفرانبار تەرمی “سەردار ئەعەزەمی” خەڵکی بەخشی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشان، لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کراوە. سەردار ئەعەزەمی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر و لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئێران لە شاری پەرەند سەر بە پارێزگای تاران ون ببوو و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نەبوو. حەوتوویەک دواتریش تەرمی نادر ڕەزایی ئابتاف، خەڵکی کرماشان پاش گیان لەدەستدان لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێراندا ڕۆژی ٨ی بەفرانبار ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و بە خاک سپێردراوە.
هەر لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا 165 کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و 72 کەس لەوان دادگایی کراون و حوکمی 4 مانگ هەتا 16 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی وردبینییەکان ئەم 72 بەندییە سیاسییە سەرجەم 3015 مانگ (251 ساڵ و 3 مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە. هەروەها بەندکراوێکی سیاسیی کوردیش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم حوکمی ئێعدامی دراوەتێ.
ئەم ڕێژە زۆرە لە بەندکردنی چالاکانی سیاسی لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵ و سەپاندنی سزای قورس بەسەر ئەوان لە حاڵێکدایە کە دەزگا ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی 2019شدا 738 کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کوردیان بەتۆمەتی هەوڵدان لەدژی ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کردبوو.
لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 8 بەندکراوی کورد کە بە تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان و کوشتنی ئانقەست حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو، لەدار دراون. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی 2019شدا دەیان بەندکراوی کوردی لەدار دابوو کە “چاونیوز”، ئۆرگانی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناونیشانی 43 کەس لەوانی ئاشکرا کردبوو.
لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە 15 قوربانیی وەرگرتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 8 کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. لەو 8 کەسە 3 کەسیان کوژراون و 5 کەسیان بریندار بوون بهڵام بە دڵنیاییەوە ئاماری ورد و دهقیقی قوربانیانی تهقینهوهی مین _ بەهۆی ئەوەی ههواڵدهرییه ڕهسمییهکان خۆ له بڵاوکردنهوهیان دهبوێرن یان ناوی قوربانیان ئاشکرا ناکهن_ لهوهنده زیاتره که ناوهندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژههڵاتی کوردستان تۆماری کردوه. جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی 2019ش دەیان کەس لە کوردستان قوربانیی تەقینەوەی مین و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی شەڕی کوردستان و شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عێڕاق ببوون کە “چاونیوز” ناو و ناسناوی 40 کەس لەوانی ئاشکرا کردبوو.
هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 18 کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بەهۆی نەبوونی ستانداردی ئەمنیەتی لە شوێنی کارکردنەکانیان بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە شوناسی 10 کەس لەوان لەلای ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە. لەو 10 کەسە 8 کەسیان لەجێدا گیانیان لەدەست داوە. ژمارەی ئەو کرێکارە کوردانەی لە ماوەی ساڵی 2019شدا بەهۆی رووداوی کارەوە مردبوون یان بریندار ببوون دەیان کەس بوو کە “چاونیوز” زانیاریی وردەی لەسەر 77 کەس لەوان تۆمار و بڵاو کردبۆوە.
ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا دیار و بەرچاو بوو. لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ 65 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 35 کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. لەو 35 کەسە کە 15 کەسیان ژن و 25 کەسیان پیاو بوون و کەم تەمەنترینیان دوو کوڕ و کجێکی 14 ساڵان و بەتەمەنترینیان پیاوێکی 56 ساڵ تەمەن بووە.
ساڵی ڕابردووش سەدان کەس لە کوردستان هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو کە بەداخەوە هەرنەبێ 298 کەس لەوان بەو هۆیە گیانیان لەدەست دا.
ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ڕاگەیەندراوە.
***
خشتەی پێشێلکردنەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2020 زایینیدا بەشێوەی خوارەوە دەخرێتە بەرچاو:
زانیاری لە سەر ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە وەرزی یەکەمی 2020دا کووژراون و بریندار بوون
ڕیز | ناو و ناسناو | شوێن | جۆری زیان | چۆنیەتیی ڕووداو | ڕێکەوت |
1 | سدیق خالیدی | مەهاباد | کوژراوە | ئوتومبیلەکەی لە شاری مەلەکان بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ | 12/10/1398 |
2 | بێهنام عەلیزادە | قوتووری خۆی | بریندار بووە | لە شوێنێک بەناوی “گەربەڕان” دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران | 14/10/1398 |
3 | عەلی یوسفی | قوتووری خۆی | بریندار بووە | لە شوێنێک بەناوی “گەربەڕان” دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران | 14/10/1398 |
4 | خدر بێنەوا | سەردەشت | کوژراوە | ڕۆژی 5ی بەفرانبار لە شوێنێک بەناوی “کانی خاتوون” دراوەتە بەر دەستڕێژ و دوای 10 ڕۆژ برینداری گیانی لەدەست دا | 15/10/1398 |
5 | ئۆمید حەیدەری | نەغەدە | بریندار بووە | لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ | 18/10/1398 |
6 | شوان عەبدوڵلاهی | سەردەشت | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 18/10/1398 |
7 | مەجید مەزلوومی | چاڵدران | بریندار بووە | لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ | 19/10/1398 |
8 | محەممەد مەراز | چاڵدران | بریندار بووە | لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ | 19/10/1398 |
9 | عەلی نادری | کرماشان | کوژراوە | لە سێ ڕییانی قازانچی ئوتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ | 23/10/1398 |
10 | جەماڵ باڵەکی | مەریوان | بریندار بووە | لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزایی بەربۆتەوە | 26/10/1398 |
11 | مەزهەر سەیدڕۆستەمی | قەسری شیرین | بریندار بووە | ئوتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ | 30/10/1398 |
12 | سالار ڕەحمانی | سەڵماس | بریندار بووە | لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ | 4/11/1398 |
13 | محیەدین عەزیزی | سەردەشت | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 4/11/1398 |
14 | ئەسعەد پیری | پیرانشار | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 6/11/1398 |
15 | عەلی هادیزادە | خۆی | بریندار بووە | لە سنووری باکووری کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 6/11/1398 |
16 | حوسێن هادیزادە | خۆی | بریندار بووە | لە سنووری باکووری کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 6/11/1398 |
17 | محەممەد ئیزەدی | پیرانشار | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 10/11/1398 |
18 | عوسمان وەزیری | پیرانشار | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 10/11/1398 |
19 | وەلی گوندەک مەلا | پیرانشار | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 10/11/1398 |
20 | عوسمان فتووحی | سەقز | گیانی لەدەست داوە | لە کوێستانەکانی سەقز بەهۆی سەرما و شەختەوە ڕەق هەڵاتوە و گیانی لەدەست داوە | 12/11/1398 |
21 | محەممەد ڕەحمانی | مەریوان | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 12/11/1398 |
22 | فەرەیدوون بانەیی | بانە | بریندار بووە | بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بووە | 17/11/1398 |
23 | محەممەد فەقێ زادە | پیرانشار | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 19/11/1398 |
24 | نەبی ئەحمەدپەنا | پیرانشار | بریندار بووە | بەهۆی سەرمابردوویی لە نەخۆشخانە خوێندراوە | 20/11/1398 |
25 | پەیمان عەبدی | پاوە | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 20/11/1398 |
26 | ئەحمەد سەحرایی | پاوە | کوژراوە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 27/11/1398 |
27 | عەزیم ئەمین زادە | نۆدشە | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 27/11/1398 |
28 | شادمان سەیدی | جوانڕۆ | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 27/11/1398 |
29 | ڕەسووڵ هووشی | جوانڕۆ | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 27/11/1398 |
30 | تەها سولەیمانی | جوانڕۆ | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 27/11/1398 |
31 | زاهید نووری | جوانڕۆ | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 27/11/1398 |
32 | جەبار محەمەدی | پاوە | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 27/11/1398 |
33 | شاهد ئەداک | سەوڵاوا | کوژراوە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 27/11/1398 |
34 | جەلال نووری | جوانڕۆ | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 27/11/1398 |
35 | حوسێن حەقانی | پیرانشار | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 27/11/1398 |
36 | کامڕان قادری | پیرانشار | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 27/11/1398 |
37 | ئەرکان عەباسی | ماکۆ | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 28/11/1398 |
38 | سەیوان سەیفی | سەوڵاوا | بریندار بووە | بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزەکانی رێژیم تووشی زەربەی مێشک بووە | 3/12/1398 |
39 | زەکەریا موعەتەر | مەریوان | بریندار بووە | لە بەرزاییەکانی ملەی تەتە هەڵدێراوە | 5/12/1398 |
40 | وەلی خەلیفە | پیرانشار | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 5/11/1398 |
41 | عەلی مامل | ورمێ | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە و گوللە بەر پشتی کەوتوە | 9/11/1398 |
42 | مەولوود بیشیری | پیرانشار | بریندار بووە | لە ئوتومبیلەکەیدا بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ | 19/12/1398 |
43 | محەممەد قادری | سەردەشت | بریندار بووە | بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە | 22/12/1398 |
44 | سەیوان شەریفی | بانە | کوژراوە | تەمەن 23 ساڵ لە سنووری هەنگەژاڵ دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لەدەست داوە | 25/12/1398 |
45 | ئازاد عومەری | خۆی | گیانی لەدەست داوە | لە کوێستانەکانی سەرسنووری ناحیەی کۆتۆل لە سەرمان ڕەق هەڵاتوە | 28/12/1398 |
ئەو کەسانەی لە وەرزی یەکەمی 2020دا گیراون و حوکم دراون
ریز | ناو و ناسناو | شوێن | پیشه | چۆنیهتیی رووداو | رێکهوت |
1 | فەرامەرز غەفووری | سنە | چالاکی مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 11/10/1398 |
2 | سۆهراب جانفەزا | سەڵماس | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 11/10/1398 |
3 | ئارام فەتحی | مەریوان | شاعیر و نووسەر | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 13/10/1398 |
4 | عادڵ سالمفەرد | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 13/10/1398 |
5 | عەبدولواحید عەلینژاد | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 13/10/1398 |
6 | دڵشاد فەرەجی | پاوە | مەدەنی | بەتۆمەتی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات سزای ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە | 13/10/1398 |
7 | هونەر (کەبیر) حوسێنی | پاوە | مەدەنی | بەتۆمەتی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات سزای ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە | 13/10/1398 |
8 | حەبیب ڕەزایی | کرماشان | خوێندکار | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 13/10/1398 |
9 | موزەفەر وەلەدبەیگی | پاوە | ڕۆژنامەنووس | بەهۆی ئەوەی لە کاناڵی تێلێگرامی خۆیدا وشەی “شەهید”ی بۆ قاسم سوڵتانی بەکار نەهێناوە گیراوە | 14/10/1398 |
10 | شاهۆ خزری | بۆکان | چالاکی ئەدەبی | بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە | مانگی رەزبەر گیرابوو |
11 | هومەن فەیزی | بۆکان | چالاکی ئەدەبی | بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی سزای 4 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە | مانگی رەزبەر گیرابوو |
12 | ژاکا ئیسماعیلپوور | بۆکان | چالاکی ئەدەبی | بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی سزای 3 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە | مانگی رەزبەر گیرابوو |
13 | سمکۆ مەعڕووفی | بۆکان | چالاکی ئەدەبی | بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | مانگی رەزبەر گیرابوو |
14 | مێهران مەعنەوی | ورمێ | مەدەنی | خەڵکی گوندی “گەنکەچین” و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 14/10/1398 |
15 | فازیل عومەری | ورمێ | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 14/10/1398 |
16 | مادیح مورادی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 14/10/1398 |
17 | قادر مەجیدپوور | سەوڵاوای مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 15/10/1398 |
18 | هەیبەت ئەمینزادە | سەوڵاوای مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 15/10/1398 |
19 | ئارەش نەسرکورد | سنە | مەدەنی | بەتۆمەتی چالاکیی سیاسیی پێشووی لە حیزبێکی کوردیدا لە شاری وەرامین گیراوە | لە سەرماوەزدا گیراوە |
20 | فەرهاد مەجیدزادە | کرماشان | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە | 16/10/1398 |
21 | فاتیح پەروازە | نێی مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 16/10/1398 |
22 | وەفا بەدەخش | نێی مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 16/10/1398 |
23 | سەیران خەرامیدە | سنە | چالاکی مەدەنی | ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی | 20/10/1398 |
24 | شەهرام کازمیان | ورمێ | هونەرمەند | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانیی دراوەتێ | 16/10/1398 |
25 | سیاوەش حەیاتی | کرماشان | چالاکی سیاسی | بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە | 22/10/1398 |
26 | پشتیوان ئەفسەر | مەریوان | چالاکی سیاسی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 9 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 20/10/1398 |
27 | موبین مرادی | کرماشان | چالاکی سیاسی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 22/10/1398 |
28 | تۆفیق قەلعەکوویی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی خۆپیشاندان لەدژی بەردانەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە گیراوە | 22/10/1398 |
29 | سەلاح غەریبی | کرماشان | چالاکی سیاسی | بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە | 22/10/1398 |
30 | نەبی تەڕدەست | کرماشان | چالاکی سیاسی | بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە | 22/10/1398 |
31 | ئەشکان والیزادە | کرماشان | چالاکی سیاسی | بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە | 22/10/1398 |
32 | سیروس عەباسی | دێولان | چالاکی مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 24/10/1398 |
33 | فەریدە وەیسی | دێولان | چالاکی مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 24/10/1398 |
34 | محەممەد خاتری | کامیاران | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران سزای 9 مانگ زیندانی دراوەتێ | 24/10/1398 |
35 | کەیوان موکەڕەمی | ورمێ | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ | 24/10/1398 |
36 | ئازاد عەباسی | دێولان | چالاکی مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 24/10/1398 |
37 | ئامانج نیکپەی | مەریوان | چالاکی مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 25/10/1398 |
38 | موسلیم سولەیمانی | سنە | خوێندکاری زانکۆ | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 25/10/1398 |
39 | زانیار ئەحمەدپوور | سنە | خوێندکاری زانکۆ | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 25/10/1398 |
40 | ئەڕشەد ئەتابەک | سنە | خوێندکاری زانکۆ | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 25/10/1398 |
41 | وریا فەرەجی | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 2 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 22/10/1398 |
42 | یاوەر ئەمیرخانی | جوانڕۆ | مەدەنی | لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە | پێشتر گیراوە |
43 | یاسر ئەحمەدی | جوانڕۆ | مەدەنی | لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە | پێشتر گیراوە |
44 | مەیسەم محەممەدینوور | جوانڕۆ | مەدەنی | لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە | پێشتر گیراوە |
45 | بەختیار زارعی | جوانڕۆ | مەدەنی | لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە | پێشتر گیراوە |
46 | پەرویز ناسری | ورمێ | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 22/10/1398 |
47 | محەممەد شیخکانلوو | خۆی | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 23/10/1398 |
48 | سامان عەبدولعەزیززادە | کرماشان | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 24/10/1398 |
49 | ئاڕمان وەفایی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ | 27/10/1398 |
50 | کامبیز ئەسەدی | کامیاران | هونەرمەند | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 27/10/1398 |
51 | ئەمیرعەلی ماجید | ئیلام | کتێبفرۆش | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 28/10/1398 |
52 | عیرفان محەممەدی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 27/10/1398 |
53 | هێرش خوسرەوی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 27/10/1398 |
54 | گۆران یوسفی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 27/10/1398 |
55 | چەکۆ قادری | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 27/10/1398 |
56 | سادق شامی | مێهران/ ئیلام | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە | 28/10/1398 |
57 | عەلی ئیسماعیلی | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە | 28/10/1398 |
58 | ئۆمید کەرەمی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە | 30/10/1398 |
59 | بڕیار کاوە | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 2/11/1398 |
60 | فەردین مورادی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 2/11/1398 |
61 | سیروان ئۆلنیا | بۆکان | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و هاوکاری گرووپە ئیسلامییەکان دەستبەسەر کراوە | 2/11/1398 |
62 | ئەبولفەزل زاهید | کرماشان | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 2/11/1398 |
63 | سەمیع عەلیزادە | مەهاباد | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 2/11/1398 |
64 | مێهدی ئیسماعیلی | ساینقەڵا | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 2/11/1398 |
65 | د. ئومید مودەڕیسی | مەریوان | پزیشک و چالاکی مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 2/11/1398 |
66 | سەلمان ئەفڕا | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە | 5/11/1398 |
67 | وەحید فەتاحی | پاوە | ڕۆژنامەنووس | بەهۆی ئەوەی لە کاناڵی تێلێگرامی خۆیدا وشەی “شەهید”ی بۆ قاسم سوڵتانی بەکار نەهێناوە گیراوە | 6/11/1398 |
68 | ئەسکەندەر چراغی | بانە | چالاکی فەرهەنگی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 6/11/1398 |
69 | دارا ڕەشیدی | سەردەشت | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە | 6/11/1398 |
70 | ئەسکەندەر لوتفی | سنە | مامۆستای قوتابخانە | ە تۆمەتی ”بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە“ حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە | 7/11/1398 |
71 | سامان رەببانی | سەقز | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژبە ڕێژیم سزای سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 7/11/1398 |
72 | حەیدەر قوربانی | کامیاران | چالاکی سیاسی | سزای 118 ساڵ زیندانی داسەپاو بەسەر ئەودا بۆ ئیعدام گۆڕاوە | 8/11/1398 |
73 | ناسر مەحموودنیژاد | تەرگەوەڕی ورمێ | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 15ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 8/11/1398 |
74 | ساوێن مەحموودیانڕاد | سەردەشت | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و بۆ زیندانی مەهاباد گواستراوەتەوە | دوو مانگ پێش گیرابوو |
75 | سەردار ئوزمووش | باکووری کوردستان | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 8/11/1398 |
76 | ئومید سەعیدی | ورمێ | مەدەنی | پێشتر گیرابوو و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 8/11/1398 |
77 | کامران قاسمی | ورمێ | مەدەنی | پێشتر گیرابوو و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 8/11/1398 |
78 | کەیهان ڕەشیدی | ورمێ | مەدەنی | پێشتر گیرابوو و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 8/11/1398 |
79 | باسام مورادی | کامیاران | چالاکی سیاسیی پێشوو | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 8/11/1398 |
80 | عەبدوڵلا ئەحمەدی | سەلاسی باوەجانی | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 4 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 8/11/1398 |
81 | حەمەد ڕەزا ڕەمەزان زادە، | کوردی خورسان | مامۆستای قوتابخانە | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای 13 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 9/11/1398 |
82 | حوسێن ڕەمەزانپووڕ | کوردی خورسان | مامۆستای قوتابخانە | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای 8 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 9/11/1398 |
83 | حەمید ڕەزا ڕەجایی | کوردی خورسان | مامۆستای قوتابخانە | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای 4 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 9/11/1398 |
84 | مستەفا ڕەباتی | کوردی خورسان | مامۆستای قوتابخانە | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای 3 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 9/11/1398 |
85 | حەسەن جەوهەری | کوردی خورسان | مامۆستای قوتابخانە | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای 3 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 9/11/1398 |
86 | سەعید حەقپەرەست | کوردی خورسان | مامۆستای قوتابخانە | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای 3 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 9/11/1398 |
87 | عەلی فرووتەن | کوردی خورسان | مامۆستای قوتابخانە | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای 3 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 9/11/1398 |
88 | پەروین ئەدوایی | مەریوان | چالاکی مەدەنی | بۆ کێشانی ماوەی 2 ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی گرتوخانەی ناوەندیی مەریوان کراوە | 10/11/1398 |
89 | حوسێن ئازەریون | پیرانشار | مەدەنی | ڕۆژی 7ی ڕەزبەر بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و بۆ بەندیخانەی ورمێ گواستراوەتەوە | 10/11/1398 |
90 | عوسمان دڵئەنگیز | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە | 10/11/1398 |
91 | شارام کازمیان | ورمێ | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 10/11/1398 |
92 | سیرووس عەزیزی | کرماشان | پێرەوی یارسان | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 11/11/1398 |
93 | نادر عەزیزی | کرماشان | پێرەوی یارسان | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 11/11/1398 |
94 | ئیسحاق ڕووحی | سنە | چالاکی کرێکاری | بۆ کێشانی ماوەی 1 ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی گرتوخانە کراوە | 13/11/1398 |
95 | ڕەسووڵ سریلالی | کرماشان | مەدەنی | لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە | ………………… |
96 | پەرویز کەدیوەریان | کرماشان | مەدەنی | لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە | ………………… |
97 | مێهدی عەبداڵی | کرماشان | مەدەنی | لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە | ………………… |
98 | عەلی مووسا | کرماشان | مەدەنی | لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە | ………………… |
99 | میلاد | کرماشان | مەدەنی | لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە | ………………… |
100 | ئیحسان | کرماشان | مەدەنی | لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە | ………………… |
101 | زانیار ئەحمەدی | سەلاس باوەجانی | مەدەنی | لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە | ………………… |
102 | کەدیوەریان | کرماشان | مەدەنی | لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە | ………………… |
103 | یونس ڕەحیمی | کرماشان | مەدەنی | لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە | ………………… |
104 | چیا محەممەدی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 14/11/1398 |
105 | سەید پەیام بێدروود | کرماشان | چالاکی یارسان | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 15/11/1398 |
106 | ئەمیر گوەیلی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 16/11/1398 |
107 | گۆران قوربانی | مەریوان | ژینگەپارێز | بۆ کێشانی ماوەی 5 ساڵ زیندانییەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی مەریوان کراوە | 17/11/1398 |
108 | هادی تەنوومەند | بۆکان | چالاکیی کرێکاری | بۆ کێشانی ماوەی 3 ساڵ و 6 مانگ زیندانییەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی بۆکان کراوە | 17/11/1398 |
109 | ئەمین سیبەری | کرماشان | چالاکیی کرێکاری | بۆ کێشانی ماوەی 3 ساڵ زیندانییەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی کرماشان کراوە | 17/11/1398 |
110 | موحسین ئەحمەدزادە | شنۆ | خوێندکاری زانکۆ | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 17/11/1398 |
111 | ئۆسامە بامداد | نێی مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 19/11/1398 |
112 | حەمید ئەژدەری | نێی مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 19/11/1398 |
113 | فوئاد وەکالەتی | ماکۆ | مەدەنی | بۆ کێشانی ماوەی 1 ساڵ زیندانییەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی خۆی کراوە | 19/11/1398 |
114 | ئەمیر موحیب | ورمێ | مەدەنی | بەهۆی پێبوونی ئاڵای کوردستان گیراوە | 19/11/1398 |
115 | عەبدولخالق خەیاڵی | بانە | مەدەنی | 7 مانگە گیراوە و چارەنووسی ناڕوونە/ بنەماڵەکەی تازە هەواڵی گرتنەکەی ئاشکرا دەکەن | پێشتر گیراوە |
116 | سوحبەتوڵڵا ئومیدی | کرماشان | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 21/11/1398 |
117 | مێهدی ئەبدالی | کرماشان | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە | 21/11/1398 |
118 | خەلیل ئەسەدی بوژانی | کرماشان | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 3 ساڵ و 6 مانگ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 21/11/1398 |
119 | خالید باباخانی | کرماشان | ئارایشگەر | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە | 22/11/1398 |
120 | ئازاد عەزیزی | ورمێ | مەدەنی | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە | 22/11/1398 |
121 | ئیبراهیم محەممەدی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە | 23/11/1398 |
122 | شادمان بەنیبەشەر | سنە | چالاکی ژینگە | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە | 24/11/1398 |
123 | حامید شیخی | سەقز | مەدەنی | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە | 25/11/1398 |
124 | نەبی مەلاوەیسە | سەقز | مەدەنی | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە | 25/11/1398 |
125 | ئەییوب خانی | سەقز | مەدەنی | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە | 25/11/1398 |
126 | وەلی نەسری | سنە | مەدەنی | بۆ کێشانی ماوەی 6 ساڵ زیندانییەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی سنە کراوە | 26/11/1398 |
127 | سەید وەهاب عەلیزادە | شنۆ | مەدەنی | بۆ کێشانی ماوەی 3 ساڵ زیندانییەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی شنۆ کراوە | 27/11/1398 |
128 | سیروان ئیبراهیمی | کامیاران | چالاکی مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 28/11/1398 |
129 | خوسرەو زەرستان | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بیانی سزای 16 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 28/11/1398 |
130 | فەرهاد مورادی | دیواندەرە | مەدەنی | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە | 29/11/1398 |
131 | میلاد کەڵوەندی | کرماشان | مەدەنی | لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە | پێشتر گیراوە |
132 | حەمید فرووزش | کرماشان | مەدەنی | لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە | پێشتر گیراوە |
133 | فوئاد عینایەتی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی سزای 10 مانگ زیندان و 40 قامچیی بەسەردا سەپاوە | 30/11/1398 |
134 | عەبدوڵلا سادقی | سەرپێڵی زەهاو | چالاکی مەدەنی | بە تۆمەتی “بانگەشە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان” گیراوە | 2/12/1398 |
135 | پوویا پەروانە | شنۆ | تەمەن 18 ساڵ | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و بەڕێی ئیتلاعاتی ورمێ کراوە | 4/12/1398 |
136 | سیروان محەممەدی | ورمێ | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 6/12/1398 |
137 | حوسێن سەمەدی | کرماشان | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 7/12/1398 |
138 | ئەمین کاسب | کرماشان | مەدەنی | بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای 2 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە | 8/12/1398 |
139 | سەید مستەفا سابری | پیرانشار | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 11/12/1398 |
140 | سەید ئەحمەد سابری | پیرانشار | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 11/12/1398 |
141 | عەبدوڵڵا حەسەن زادە | پیرانشار | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 11/12/1398 |
142 | محەمەد ئیبراهیم زادە | پیرانشار | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 11/12/1398 |
143 | سەلام بازرگانی | پیرانشار | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 11/12/1398 |
144 | محەمەد ڕەسوول ئەلیاسی | نەغەدە | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 11/12/1398 |
145 | دلێر خوسرەوی | سنە | ژینگەپارێز | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 11/12/1398 |
146 | عوبەید عەزیزنیژاد | کرماشان | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | 11/12/1398 |
147 | سیروان ڕەحیمی | دێولان | چالاکی مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 13 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە | 11/12/1398 |
148 | موژگان کاووسی | کەلاردەشت | چالاکی ئەدەبی | لە دادگای پێداچوونەوەدا بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 76 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە | 11/12/1398 |
149 | فەردین کەریمی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ | 26/12/1398 |
150 | ئەفشین شێخولئیسلامی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ | 26/12/1398 |
151 | جەبار دودکانلوو | خۆی | خوێندکار | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانیی بەسەردا سەپاوە | 26/12/1398 |
152 | ئاڕمین ئەسپەرلووس | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ | 26/12/1398 |
153 | ئیرەج ڕەحیم زادە | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 3مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ | 26/12/1398 |
154 | سۆهەیلا حیجاب | کرماشان | پارێزەر | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای 18 مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ | 28/12/1398 |
155 | شاکر بێهرووزی | مەرگەوەڕی ورمێ | مەدەنی | بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات سزای ٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە | لە نەورۆزدا حوکمەکەی
پێ ڕاگەیەندراوە |
156 | پووریا ئەحمەدی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی بەسەردا سەپاوە | ڕۆژانی نەورۆز حوکمەکەی
پێ ڕاگەیەندراوە |
157 | ڕەشید ناسرزادە | شنۆ | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی سزای ٦ ساڵ زیندانی دراوەتێ | ڕۆژانی نەورۆز حوکمەکەی
پێ ڕاگەیەندراوە |
158 | ئیسماعیل مەنسووری | کرماشان | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردی سزای ٣ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە | لە نەورۆزدا حوکمەکەی
پێ ڕاگەیەندراوە |
159 | رەزا عوسمانی | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | لە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە |
160 | مەنسوور حەبیبی | ورمێ | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | لە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە |
161 | محەممەد عوبەیدی | مەریوان | مەدەنی | بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە | لە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە |
162 | ڕەحیم حەسەن مەحاڵی | پیرانشار | مەدەنی | بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بیانی سزای ٤ ساڵ زیندانی دراوەتێ | ١١/١/١٣٩٩ |
163 | محەممەد ڕاسق قەزڵباش | ورمێ | مەدەنی | ڕۆژی 4ی ڕەشەممە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە | ٨ی خاکەلێوە پێی زاندراوە |
164 | غوڵامڕەزا نوریعەلا | کرماشان | مەدەنی | سەرنووسەری ڕۆژنامەی “نقد حاڵ”ە و بە تاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پێوەندیداری بە نەخۆشیی کۆرۆنا دەسبەسەر کراوە | ١٤/١/١٣٩٩ |
165 | فەردین مەولوودی | سنە | مەدەنی | بە تۆمەتی هاوکارییحیزبێکی کوردی سزای ٣ مانگ و ڕۆژێک زیندانیی بەسەردا سەپاوە | ١٧/١/١٣٩٩ |
ناوی ئەو کەسانەی لە وەرزی یەکەمی 2020دا ئێعدام کراون
ڕێکەوت | وردەکاریی ڕووداو | خەڵکی | ناو و ناسناو | ڕیز |
25/10/1397 | بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە | ورمێ | داریوش دەروێشی | 1 |
25/10/1397 | بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە | ورمێ | دانش دەروێشی | 2 |
13/11/1397 | بە تۆمەتی پێوندیدار بە مادە سڕکەرەکان لەدار دراوە | بروجێرد | رەسووڵ مەلاحەسەنی | 3 |
16/11/1397 | بە تۆمەتی پێوندیدار بە مادە سڕکەرەکان لەدار دراوە | کرماشان | بۆرزوو محەممەدی | 4 |
16/11/1397 | بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی کرماشان لەدار دراوە | کرماشان | شەهاب نادری | 5 |
11/12/1397 | بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە | بۆکان | ئەمیر محەممەدپوور | 6 |
22/12/1397 | تەمەن 60 ساڵ و بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لەدار دراوە | ورمێ | حوسێن کەچنانلوو | 7 |
22/12/1397 | تەمەن 70 ساڵ و بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لەدار دراوە | ورمێ | عەبدوڵڵا محەممەدزادە | 8 |
ئەو کەسانەی لە وەرزی یەکەمی 2020دا قوربانیی تەقینەوەی مین بوون
ریز | ناو و ناسناو | شوێن | پیشه | جۆری زیان | چۆنیهتیی رووداو | رێکهوت |
1 | عەلی مەلەکی | ئەزگەلەی کرماشان | گوندنشین | کوژراوە | بەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێکی نەتەقاو گیانی لەدەست داوە | 19/10/1398 |
2 | ئاڕمان مەلەکی | ئەزگەلەی کرماشان | گوندنشین | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێکی نەتەقاو گیانی لەدەست داوە | 19/10/1398 |
3 | حوججەت… | مێهران | کارمەند | بریندار بووە | لە کاتی هەڵگرتنەوەی میندا مینی پێدا تەقیوەتەوە و بە توندی بریندار بووە | 28/10/1398 |
4 | پەیام ڕۆستەمی | قەسری شیرین | تەمەن 12 ساڵ | کوژراوە | شوان بووە و لەبەر بەرغەل بووە و لاقی چووەتە سەر مین | 3/12/1398 |
5 | کەیوان ئەعزەمی | سەرپێڵی زەهاو | تەمەن 37 ساڵ | کوژراوە | بەهۆی تەقینەوەی گوللە خومپارەیەک گیانی لەدەست داوە | 25/12/1398 |
6 | مازیار ئوستووکی | میاندواو | سەرباز | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز هەر دوو لاق و دەستێکی پەڕیوە | ١٠/١/١٢٩٩ |
7 | جەواد مێهدیزادە | شنۆ | سەرباز | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز دەستی پەڕیوە | ١٠/١/١٢٩٩ |
8 | موحسین مەلەکی | سەقز | سەرباز | بریندار بووە | بەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز بەتوندی بریندار بووە | ١٠/١/١٢٩٩ |
ناوی ئەو کەسانەی لە وەرزی یەکەمی 2020دا قوربانیی ڕووداوی کار بوون
ڕێکەوت | چۆنیەتیی رووداو | جۆری زیان | شوێن | ناو و ناسناو | ڕیز |
24/10/1398 | لە هەولێر و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوە | گیانی لەدەست داوە | مەریوان | جەمشید ئیزەدی | 1 |
28/10/1398 | لەکاتی جۆشکاری و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوە | گیانی لەدەست داوە | سەقز | شەهرام ئەحمەدپوور | 2 |
2/10/1398 | لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکار بەربۆتەوە و لەگەنی شکاوە | بریندار بووە | پیرانشار | حوسێن مەحموودی | 3 |
3/11/1398 | لە کاتی کارکردندا بەهۆی داڕمانی خانوو گیانی لەدەست داوە | گیانی لەدەست داوە | سەڵماس | بەهمەن حەسوویان | 4 |
3/11/1398 | لە کاتی کارکردندا بەهۆی داڕمانی خانوو بریندار بووە | بریندار بووە | سەڵماس | مەسعود کوڕی ڕەزاق | 5 |
9/11/1398 | لە شاری ئامول لە کاتی کارکردن لە بینایەکی چەند نهۆمی بەربۆتەوە و گیانی لەدەست داوە | گیانی لەدەست داوە | سەوڵاوا | سینا عەلیرەمایی | 6 |
13/12/1398 | کرێکاری ئاڵماتۆڕبەند بووە و بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست داوە | گیانی لەدەست داوە | بانە | خالید ڕەحیمنیژاد | 7 |
16/12/1398 | بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست داوە | گیانی لەدەست داوە | سەردەشت | مەسعوود محەممەدی | 8 |
27/11/1398 | لە هەولێر لە کاتی کارکردن لە بینایەکی چەند نهۆمی بەربۆتەوە و گیانی لەدەست داوە | گیانی لەدەست داوە | خۆی | عەبدوڵڵا سۆفی | 9 |
5/1/1399 | لە کاتی کارکردند کەوتۆتە بن تراکتۆر | گیانی لەدەست داوە | نەغەدە | محەممەد قادری | ١٠ |
ئەو کەسانەی لە وەرزی یەکەمی 2020 دا بەهۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە
ریز | ناو و ناسناو | خهڵکی | تەمەن | چۆنیهتیی رووداو | رێکهوت |
1 | ژیلا ڕەسووڵی | سەقز | 26 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی دوو منداڵە ساواکەی دەرمانداو کردوە و پاشان خۆی هەڵاواسیوە | 12/10/1398 |
2 | دڵشاد پورعەبدوڵڵاهی | بۆکان | 25 ساڵ | دایکی دوو منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی کوشتوە | 15/10/1398 |
3 | زێنەب ئیحسانی | ئیلام | 32 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە | 17/10/1398 |
4 | عیرفان فاتیحی | کامیاران | ……… | بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 17/10/1398 |
5 | ڕێبوار مەلایی | سنە | 15 سال | بەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە | 19/10/1398 |
6 | نەجمەدین ئەحمەدپوور | شنۆ | 23 ساڵ | لە هەولێر کرێکاریی کردوە و بە هۆکاری ناڕوون خۆی هەلاواسیوە | 20/10/1398 |
7 | محەممەد قادری | سەردەشت | سەروو 40 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە | 21/10/1398 |
8 | خالید مرادی | کامیاران | سەروو 50 ساڵ | بە هۆکاری نادیار بە گاز خۆی خنکاندوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 23/10/1398 |
9 | ئەفرووز مینایی | بۆکان | 15 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە | 26/10/1398 |
10 | سەمەد محەممەدنیژاد | سەقز | ………. | بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 27/10/1398 |
11 | سەباح لەتیف نیژاد | سەقز | ………. | بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 27/10/1398 |
12 | جەواد دێهقان | ورمێ | ………….. | بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 30/10/1398 |
13 | ئەحمەد میرئەحمەدی | ئیلام | 23 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە | 2/11/1398 |
14 | عەبدوڵڵا خزرپوور | مەهاباد | …….. | بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 3/11/1398 |
15 | سەیران ئەحمەدزادە | سەردەشت | ……….. | دووگیان بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە | 3/11/1398 |
16 | زارا ئەکبەری | کرماشان | سەروو 30 ساڵ | خێزاندار و بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە | 3/11/1398 |
17 | وەحید حوسێنی | ورمێ | ………. | بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 3/11/1398 |
18 | نادر موانایی | ورمێ | ……. | بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 4/11/1398 |
19 | ئایشێ جاهید | ورمێ | 31 ساڵ | دایکی دوو منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی بەرداوە | 22/11/1398 |
20 | ڕەزا ئۆمیدی یاریجانی | کرماشان | 22 ساڵ | لە گیراوەکانی خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەرە و دوای ڕاگەیاندنی حوکمی 4 ساڵ زیندان زۆی کوشتوە | 4/12/1398 |
21 | مەهسا وەلیزادە | جوانڕۆ | 14 ساڵ | بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 4/12/1398 |
22 | عەلی سەفەری | کرماشان | 14 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 5/11/1398 |
23 | سارینا وەیسمرادی | جوانڕۆ | 14 ساڵ | هاوپۆلیی مەهسا وەلیزادە بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 6/12/1398 |
24 | فەرید موختاری | ڕوانسەر | سەروو 40 ساڵ | خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە و بەهۆی هەژاری خۆی هەڵاواسیوە | 14/12/1398 |
25 | عەبدولقادر چراق | پیرانشار | …………….. | بە هۆکاری ناڕوون خۆی هەڵاواسیوە | 18/12/1398 |
26 | مەرزییە ڕەزایی | قەسری شیرین | 24 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی کوشتوە | 19/12/1398 |
27 | محەممەد نەسیری | سنە | ……. | بەهۆی نەداری و دەستەنگی خۆی هەڵاواسیوە | 19/12/1398 |
28 | دیار چەپانی | ورمێ | 16 | بەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە | 19/12/1398 |
29 | شیوا بەساتی | ئیلام | سەروو 20 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە | 20/12/1398 |
30 | ملینا تەڵایی | شنۆ | 14 ساڵ | بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ مێردەکەی خۆی لەسەر بانی ماڵەوە فڕێ داوەتە خوارێ | 29/12/1398 |
31 | بیژەن ئەحمەدینیا | کامیاران | ٢٩ ساڵ | بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە | ١/١/١٣٩٩ |
32 | زارا ئەحمەدی | جوانڕۆ | نەزاندراو | بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی هەڵاواسیوە | ٣/١/١٣٩٩ |
33 | فەتاح دەشتی | نەغەدە | ٥٦ ساڵ | بەهۆی دەستەنگی و کێشەی ماڵی خۆی هەڵاواسیوە | ٤/١/١٣٩٩ |
34 | خەدیجە ئیبراهیمی | ئیلام | نەزاندراو | بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە | ٥/١/١٣٩٩ |
35 | مووسا شەفیعی | کرماشان | ٢٨ ساڵ | بەهۆی دەستەنگی و کێشەی ماڵی خۆی هەڵاواسیوە | ٦/١/١٣٩٩ |