چاونیوز: له ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتیی کورد لەسەر بڕیاری فەرماندەی پایگای “بانی لوان” لە بەخشی باینگان سەر بە شاری پاوە، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ئازار و ئەشکەنجە درابوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری کوردپا، شوناسی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەی بە ناوەکانی “خەلیل ئەمینی، نەعمان سۆهرابی، مەجید کەریمی و عەبدوڵڵا فەتحی” ڕاگەیاند.
دەوترێت، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی سپای پاسداران، شەپۆلێک لە دەسبەسەرکردن و ئازار و ئەشکەنجەی دانیشتووانی گوندەکانی “تاوەگۆزی، ئیمامی، کڵاش و باوەجانی” دەست پێکردووە.
هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئازاردانی هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراو لە بەخشی باینگان، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لەبەر دەستدا نییە.