لە شاری دیواندەرە چوار کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک بەهۆی کێشەی خێزانی لەلایەن چەکدارێکی ڕێژیم کە زاوایان بووە، کوژراون.
بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، چوار کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە شاری دیواندەرە لەلایەن کەسێک بەناوی ڕەسووڵ فیکرەت دراونەتە بەر دەستڕێژ و لە جێدا گیانیان لە دەست داوە.
محەممەد سەلیم، خیزانی، کچ و خیزان و کوڕی بکوژەکە، لەو ڕووداوەدا بوونەتە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکان ڕەسووڵ فکرت ئەندامی سپای پاسدارانە و بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە ئەو جینایەتەی کردوە و بە چەکی “کلاشینکۆف” تەقەی لەو بنەماڵەیە کردووە، کە خێزان و کچ و کوڕێکی خۆیشی تێدا بووە.