ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، “لەیلا پاشایی” چالاکی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند؛ خاتوو پاشایی بەبێ فەرمانی دادوەر لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە، ئەم ژنە چالاکە دوای بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری سنە لەژێر چاودێریدا بووە.
ئەم هاونیشتمانییە پێشتریش لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژینا دەسبەسەر کرابوو.
سۆما محەممەدڕەزایی، باران ساعدی و سۆهەیلا مەتاعی سێ چالاکی مەدەنی دیکەی ژن بوون کە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەسبەسەر و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چاەرنووسیان لەبەردەست دا نییە.