ڕۆژی هەینی ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، پێنج هاونیشتمانی بە ناوەکانی “ئارام نیکپەی، محەممەد نیکپەی و محەممەد ئەشتەک” خەڵکی گوندی “نێ”، هەروەها “تەحسین دادڕەس و بیلال دادڕەس” خەڵکی گوندی “سەردۆش”ی سەر بە مەریوان، دوای بانگکرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کران.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: دەسبەسەرکردنی ئەم پێنج هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکانی کوردستان بووە.
تا ئێستا زانیارییەکی ورد لە شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم پێنج هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.