چاونیوز: لەدرێژەی دەسبەسەرکردنی ئەندامانی ڕێکخراوی خێرخوازی “ژیانەوەی کوردستان”لە سنە، کەسێکی دیکەش لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە گیرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٠، چالاکێکی مەدەنی-ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە بەناوی “فەردین ڕەحیمی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
ناوبراو ئەندامی کەمپەینی خێرخوازی “ژیانەوەی کوردستان”و هەروەها لەبواری شاخەوانیش دا چالاکە و شیمانەی ئەوە دەکرێ لەبەر ئەم چالاکیانەی دەسبەسەر کرابێ.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە، هەر لەهەمان ڕۆژدا چوار کەسی دیکەی ئەم ڕێکخراوەیە بەناوەکانی “مهدی سەیفی، عەتائوڵلا ڕەزاڕەبانی، مەرزییە غوڵام وەیسی و سیروان عەبدوڵلاهی(دایک و کوڕ) لەلایەن ئەوە هێزانەوە دەسبەسەر کرابوون.