چاونیوز: دادستێنی کرماشان باسی لە بڕیاری گاڵەدانی فرۆشگەیەکی جلوبەرگ و دەسبەسەرکردنی خاوەنەکەی و سەرجەم مانکەنەکانی ئەو دووکانە کرد کە بە جلی ژنان ڕیکلامیان دەکرد.
بەپێی هەواڵی چاونیوز بە گێڕانەوە لە دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی، شەهرام کەرەمی دادستێنی کرماشان لەوبارەیەوە گوتویەتی: ئەو فرۆشگەیە لە پاساژێکی کرماشان لە ژنان بۆ ڕیکلام کردن کەڵکی وەرگرتووە و هەروەها بە هاوکاری مۆدلینگێکی ژن پڕۆپاگەندەی بۆ فرۆشتنی جلوبەرگەکانی دووکانەکەی کردووە!
بە پێی ماددەی ١٢ی جاڕنامەی مافی مرۆڤ: هه‌ر چه‌شنه خۆتێهه‌لقوتاندنی سەرەڕۆیانە له ژیانی تایبه‌تی، كاروباری بنه‌ماڵه‌یی، ماڵ‌و شوێنی مانه‌وه و نامه نووسینی مرۆڤه‌كاندا، هه‌روه‌ها هه‌ر كار و كرده‌وه‌یه‌ك كه زیان به شه‌ڕه‌ف، نامووس، ئابڕوو و ناوبانگی كه‌سێك بگه‌یه‌نێ، مه‌حكوومه. له به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره خۆتێهه‌لقوتاندن و هێرشانه‌دا، مافی هه‌ر مرۆڤێكه كه له لایه‌ن یاساوه پشتی بگیرێ.