به‌دوایی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی بازاڕییانی شاره‌كانی بانه، جوانڕۆ، سه‌قز و مه‌ریوان ٧ كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو له شاری جوانڕۆ كه‌سێك به ناوی ئه‌بووبه‌كر محه‌ممه‌دی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاره به تۆمه‌تی هاندانی بازاڕییانی ئه‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
هاوكات له شاری بانه لانیكه‌م ٣ كه‌س به ناوه‌كانی ڕه‌زا ئه‌سه‌دی، موحسێن عه‌لیزاده و ڕزگار ڕه‌فاهی به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕازییان له‌به‌ر ده‌م فه‌رمانداریی ئه‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر كران. هه‌روه‌ها له شاری مه‌ریوان كه‌سێكی دیكه به ناوی ئه‌میر زاهێد و له سه‌قزیش 2 كه‌س به ناوه‌كانی قادر محه‌ممه‌دنژاد و جه‌میل عوسمانی هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر كران.
تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه چاره‌نووسیان ناڕوونه و شیمانه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ خه‌ڵكی زیاتر ده‌سبه‌سه‌ر كرابن كه ته‌نیا ناوی ئه‌و چه‌ند كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه و هەروەها مانگرتنەکەش بەردەوامە.
شایانی باسه كۆبوونه‌وه و مانگرتنی بازاڕییانی شاره‌كانی بانه، مه‌ریوان، سه‌قز و جوانڕۆ كه پێی به چوارمین ڕۆژی خۆی ناو هه‌روه‌ها شاره‌كانی دیكه‌ی مه‌هاباد ، پیرانشار و سه‌رده‌شتیش ئه‌مڕۆ به نیشانه‌ی پشتیوانی كردن له كاسبكاران و بازاڕییان دووكان و بازاڕه‌كانیان داخست.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ماوەی چەند مانگێکە بە بڕیارێک حکوومەتی ئێران، سنوورە کۆڵبەرییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە سەرچاوەی بژیوی سەدان هەزار کاسبکار و دووکاندار و کۆڵبەری شارە سنوورییەکانە، داخستووە و ئەمەش بووەتە هۆی بێ‌کاری و ناڕەزاییەکی زۆری دانیشتوانی ئەو شارانە.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا نژاد شەهیدی، جێگری سیاسیی فەرمانداریی شاری بانە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی “ئیرنا”، وێڕای ئاماژە بە مانگرتنی بازاڕیانی ئەو شارە ڕاگەیاندووە: “دەستی دەرکی لە هاندانی دووکاندار و بازاڕییانی ئەو شارە هەبووە ، ئەو مانگرتنەی بە ناقانوونیی زانی.
جێی وەبیرهێنانەوەی لە دەسپێکی ساڵی نوێی هەتاوی، ئەمە دوویەمین جارە کە دووکانداران و کاسبکارانی شارە سنوورییەکانی کوردستان بەرانبەر بە داخستنی سنوورە کۆڵبەری و لاوەکییەکان، مانیان گرتووە.