چاونیوز: پێنج هاونیشتمانی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی قورس هەتا کاتی دادگایی کردنیان بەشێوەی کاتی ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٠، پێنج هاونیشتمانی خەڵکی پیرانشار بەناوەکانی “ڕەحمان خدمەتگوزار”، “عەلی عومەرپوور”، “فەریاد شیلان”، “یووسف عومەرپوور” و “مرادڕەسووڵ مامەڕەش” بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی هەتا کاتی دادگایی کردنیان بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کران.
ئەم ٥ هاونیشتمانییە ماوەی دوو مانگە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و بە تۆمەتی “هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕێژیم” دەستبەسەر و ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ کرابوون.
جێگای ئاماژەیە کە، جگە لە ئەم پێنج کەسە هاونیشتمانیەکی دیکە بە ناوی “ئەیووب حەدیسی” خەڵکی پیرانشار بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران دووبارە سزای ژووری تاکەکەسی بەسەرداسەپا و خراوەتە زیندان.