چاونیوز: بەرەبەیانی دووشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٢، حوکمی لەسێدارەدانی ٥ زیندانی بەناوەکانی “مەسعوود ڕۆستەمی، مەنووچێهر عوقابی(حجت الە)، داریوش شکرزادە، ناوخاس ملک زادە و ئەفشین محەممەدی” خەڵکی سێ شاری، شاباد، بێستوون و کەرەنی غەرب لە بەندیخانەی کەرەج جێبەجێ کرا.
لەم پێوەندییەدا دادگوستەری پارێزگای ئەلبورز ڕایگەیاندووە ئەو پێنج زیندانییە بە تۆمەتگەلی وەک دزیی چەکدارانە و درووست کردنی ترس و دڵەڕاوکە لەناو کۆمەڵگا لەلایەن دادگای شۆڕشی کەرەج حوکمی ئێعدامیان بۆ دیاری کرا و دواتر لە دیوانی بەرزی وڵاتیش ئەو حوکمە پشتڕاست کرایەوە.