چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە، ٥ی ڕەشەمە، ١٧٠ زیندانی لە بەندی ڕەواندەرمانیی ١ و ٢ی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، دەستیان داوەتە مانگرتن.
ئەو زیندانییانە بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین لە پچڕاندنی ٢١ ڕۆژەی ئاو مانیان گرتووە و هەتا ئێستا بەرپرسانی زیندان بۆ دابینکردنی ئیمکاناتی خۆشبژێویی بەندی ڕەواندەرمانیی ١ و ٢ هیچ هەنگاوێکی بەکردەییان هەڵنەگرتووە.
ئاوی خواردنەوە لە ڕۆژدا بۆ بەندی ڕەواندەرمانیی ١ و ٢ لەلایەن چەند کەسێکەوە بە قاپ دابین دەکرێت.
زیندانی ناوەندیی ورمێ لە ساڵی ٤٨ی هەتاوی دامەزراوە و ١٣ بەندی هەیە کە ناوەندی ئیدارەکردنی ئەو زیندانە ڕێکخراوی زیندانەکانی دەزگای دادوەرییە.