چاونیوز: پەیوەندییە گشتییەکان و زانیاری گەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعات، باسیان لە دەسبەسەرکردنی ١٦ هاووڵاتیی کورد لە کوردستان کرد.
وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە، ئەو ١٦ هاووڵاتییە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەکانی ورمێ و سنە دەسبەسەر کراون.
وەزارەتی ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییانەی بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کردووە.
لە ماوەی ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی بانەمەڕ، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، دەسبەسەرکردنی بەکۆمەڵی هاووڵاتییانی لە شاری پیرانشار دەست پێکردووە و لەو پەیوەندییەدا، ٨ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ئەحەد مەحموود حەسەن”، “ئەبووبەکر مەحموود حەسەن” کوڕی “جەعفەر”، “عەلی قادری” کوڕی “ڕەسووڵ”، “محەممەد قادری” کوڕی “عەزیز”، “حیسامەدین پیرانی “کوڕی “زاهیر،” “ئەمیر قادری” کوڕی “خدر” و “سەلام خڕی ئاغەڵان”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هەروەها ڕۆژانی ٦ و ٧ی بانەمەڕ، ٧ هاووڵاتیی کورد لە بانە بە ناوەکانی “هادی ئەحمەدپوور” کوڕی “مەحموود”، “ئیدریس کەریمزادە”، “خەلیل کەریمی” کوڕی “ساڵح”، “کەریم کەریمی” کوڕی “ساڵح”، “بارزان کەریمی” کوڕی “ساڵح”، “فەرهاد ئەحمەدی پوور” کوڕی “عەبدوڵڵا” و “بێستوون ئەحمەدی پوور” کوڕی “عەبدوڵڵا”، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
دەسبەسەرکردنی بەکۆمەڵی هاووڵاتییانی کورد، بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە و هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی دەسبەسەرکراوەکان بە بنەماڵەکانیان خۆ دەبوێرن.