چاونیوز:چالاکێکی مەدەنی بە ناوی”مەحموود نیروومەند” خەڵکی ئاوایی پلگەرد سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەشهەد بە تۆمەتی ‘پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان’ و هەروەها ‘تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی’ سزای ١٠ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، هێزە ئیتلاعاتییەكانی شاری مەشهەد ڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ ئەو هاونیشتمانییەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەشهەد کرد و دواتر ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری مەشهەد و پاش ماوەیەک لە بەندیخانە ناوەندی ئەو شارە لە لایەن لقی ٩٠٣ی دادگای شۆڕشی شاری مەشهەد بە سەرۆکایەتی “عەلی سلێمانی” بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوانبار کرابوو.