چاونیوز: درێژەی بەشی هەشت…
بەڵام ئاریشەی ئەم بۆچوونە لێرەدایە کە بەهاوکاری ئەو ناتوانین بەرسڤی ئەم پرسیارە بدەینەوە کە بوونی زنجیرەیەک یاسا و ڕێسا بەناوی مافی سرووشتی سەرتر لە یاسای ڕۆنراو چۆن وێنا دەکرێ؟ ئەم مافانە لە کوێ و بە چ شێوازێکی بوون بەهرەمەندە و چۆن دەتوانین پێیان بگەین؟
١.ئایا لە ڕەوشی مرۆڤی هەڵدێنجین و ئاکامی مەنتقی ڕاڤەگەلێکە کە باس لە کاروباری پێشهاتە دەکەن؟
٢.ئایا لە زانستی خوا و خواستی ئاکاری ئەو بناخەی داکوتاوە؟
٣.ئایا خۆی بەشێکە لە ڕێسا و یاسای ئاکاری؟
شیکردنەوەی “بوون” و “دەبێ” لە ڕێسا و یاسا هەڵدەکڕیندرێت؟ ئەگە دان بە بژاردەی یەکەم دا بێنین، جیاوازی هەیە لەنێوان، لێکدانەوە و شیکردنەوە لە بوونی تشتێک کە لە دەرەوەدا زانیاری دەگەهێنیت، دەگەڵ ئەو ڕاڤانەی بڕیار بۆ چاکە و خراپەی کردەوەیەک و پیویستی یان وازهێنانی کردارێک دەکات. ئەو ڕاڤانەی کە باس لە ڕەوشی جیهان و ئینسان دەکەن لە بژاردەی یەکەمن، واتە هەواڵ لەبوون و ژیواری(هستی) شتێک دێنن و ئەو شیکردنەوانەی جۆری دووهەم باس لە بوون و ژیواری شتێک ناکەن، بەڵکوو بڕیار لەسەر ئەنجام دان یان مانای دەدەن. یاسا و ڕێساگەلی حقوقی لەجۆری دووهەمن، واتە لە “نابێ” و “دەبێ”یەکان کردەوەیەک یان خۆپارێزییەک دەکا کە ئەمە پێوەندیەکی لۆژیکی نییە.
بۆ زیاتر ڕوون بوونەوەی ئەم بابەتە، ئەو ڕاستییەی کە توانایی بەرهەم هێنانی وەچە دەناو سرووشتی مرۆڤ دایە، ناتوانین بەو ئاکامە بگەین کەوابوو بەرهەمی تۆرەمە بۆ مرۆڤ پێویستە.
بژاردەی دووهەم بۆ لایەنی بۆچوونی ئۆلی و حاسمانییەکان و لە باشترین حاڵەتدا قبوڵ کردنی ڕێکوپێکی زاتی خوا لە جیهان دەگەڕێتەوە. بەڵام گرفتی ئەم بۆچوونە ئەوەیە کە ئەمری خوایی و تەکووزی خودایی بە شێوازی فەڕتاو(وحی) و ئۆل شیاوی تێگێشتنە. ئەوەی کە ئێمە دەیبینین فرەیی ئۆل و ئایینەکانن کە هەرکامیان مافی بەرابەر و وەک یەک بۆ شوێنکەوتوانی بەرامبەری خۆیان نییە و دووهەم، ناکۆکی و ناتەبایی بەنیسبەت زۆر بە گێڕانەوەی فەرمی و مافی مرۆڤی بوونی هەیە. پرسی باوەڕە ئۆلییەکان لەم بەستێنەدا و ڕوانینی بۆ مافەکانی سرووشتی دژوازییەکی زۆری لەتەک یەکتر هەیە…