چاونیوز: سه‌رچاوه‌ی ماف: ئه‌وه‌یکه باسمان کرد له‌سه‌ر پێناسه و مانای ماف بوو. له ڕاستیدا به پێێ ئه‌و ڕوانینه ئێمه ده‌توانین بڵێین چوار جۆر مافمان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌یکه ئێمه له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێک ئه‌و مافانه‌مان هه‌یه و ده‌توانین هه‌مانبێ، فه‌یله‌سوفانی ڕامیاری، ئاکار و ڕه‌وشت مانای ماف به دوو شێوازی پڕ جیاواز به‌کار ده‌به‌ن.
یه‌کێان ئه‌و مافه‌یه که له‌سه‌ر خوانی یاسایه، له‌وێدا یاسای وڵاتێک مافی به تاکه‌کان داوه هه‌تا له هیندێک له ئازادییه‌کان، ده‌رفه‌ت و سه‌رچاوه‌کان که‌ڵک وه‌ربگرن.
دووهه‌م، مافێک له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌وشت و ئاکار. زۆر جار هیندێک له وڵاتان به پێی ئه‌و یاسا و ڕێسایه‌ی که بۆخۆیان دیاریان کردووه، به‌شێک له شارۆمه‌ندان ناگرێته‌وه و مافیان به فه‌رمی ناناسێت. بۆ میناک وڵاتێک ئیزن به ژنان نادات بخوێنن یا ده‌نگ بده‌ن و به پێی یاسا له‌و مافانه بێ به‌شن. به‌ڵام شارۆمه‌ندانی ئه‌و وڵاتانه به گه‌ڕانه‌وه بۆ بناخه‌ی بنچینه‌یی ڕه‌وشت وه‌ک “دادپه‌روه‌ری” خوازیاری ئه‌وه‌ن که ئه‌و یاسایه به قازانجی ژنان پێیدابچنه‌وه و مافی ژنان له‌و بوارانه‌دا دسته‌به‌ر بکرێ.
ئه‌م جۆره مافه، یاسایی نییه، به‌ڵکوو بۆ لایه‌نی بنچینه‌یی ڕه‌وشت و سرووشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه. له ڕاستیدا هیندێک داواکاری تاکه‌کان، بناخه‌ی پێویستی ڕه‌وشته که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌بێ هاوته‌ریب ده‌گه‌ڵ ئه‌و پێکه‌وه بجووڵێنه‌وه و دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و حقوقی وڵات و خودی کۆمه‌ڵگاش ده‌گه‌ڵ ئه‌م پره‌نسیپانه ڕێک بخات.
له ڕاستیدا به هۆکاری حقوقی بنچینه‌یی ڕه‌وشته که تاکه‌کان خوازیاری حقوق له جۆری یه‌که‌من و به هۆی ئه‌م مافانه‌ش، یاسا و دامه‌زراوه‌گه‌لی سیاسی، کلتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و حقوقی ده‌که‌ونه به ڕه‌خنه و گازنده.
که‌وابوو ئێمه به‌ره‌وڕووی دوو جۆر ماف ده‌بینه‌وه: ماف له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و مافێک پشت ئه‌ستوور به ڕه‌وشت(سروشتی).
مافی بنیات نراو له سه‌ر یاسا، مافێکه سه‌رچاوه‌گرتوو له دۆخی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی بێ، وه‌ک ئه‌و یاسایانه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ئاسایی وڵاتان و په‌یمان نامانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی که بۆ خه‌ڵک به فه‌رمی ناسێنراون. به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه، ئایا مرۆڤه‌کان مافێک له‌سه‌رووی ئه‌و یاسایانه‌ی بۆیان دانداروه و به فه‌رمی ناسراون، هه‌یه؟ فه‌یله‌سوفانی سیاسه‌ت و ئاکار به هێنانه گۆڕێی باسێک له ژێر ناوی “مافی ڕه‌وشتی” و “سرووشتی” وڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان داویته‌وه. له ڕاستیدا هه‌وڵی به‌شێک له فه‌یله‌سوفانی به‌ستێنی سیاسه‌ت و ڕه‌وشت ئه‌وه‌یه که بڵێن، ماف ته‌نیا به‌رهه‌می دانان و دیاریکردنی یاسایه‌کان نییه به‌ڵکوو له سه‌رووی یاسایه که ئه‌مه‌ش خۆی یاسا ده‌گه‌رێته‌وه و ده‌کرێ بڵێین ئه‌م جۆره‌یه که مافێک ده‌ست نیشان ده‌کرێت. ئه‌و یاسایه‌ی که له سه‌رووی ڕێسا باوه‌کانی حکوماته‌کان بوونیان هه‌یه زۆرتر وه‌ک مافی سرووشتی باسیان ده‌کرێ که ئێمه لێره‌دا زۆرتر وه‌ک مافی ڕه‌وشتی ناوی ده‌هێنین.