درێژەی بەشی بیست و سێ…
چاونیوز: پەسنەکانی “ئاکاری” و “جیهان داگری”یش وشەگەلی تێک چڕژاون. چ تشتێک دەبێتە هۆکاری ئەوەیکە مافێکی تایبەت، جیهان داگر، ئاکاری و گرنگی لێ بێ، کێ لەم بوارەیەوە بڕیار دەدا؟ بەڵام هیچکام لەم ڵێڵی و شاراوەییانە نابێتە هۆی شک و گومان تێ خستن بۆ هەبوونی زنجیرەیەک ماف کە بۆ هەموو مرۆڤێک پێویست و زەروورییە.
ئەوەیکە دیاروبەرچاوە، ژیانی تاکی ئینسانی لە چاخی ئاڵۆز و تێکچندراوی ئەمڕۆ، بەبێ هەبوونی ئەو مافانە جێبەجێ نابێ و سەرناگرێ، ڕاستییەکەی ئەوەیە کە وڵامی زۆرێک لەو پرسیارانە و ناڕوونیانە بۆ چۆنیەتی بناخەی پاساوکاری فەلسەفی دەگەڕێتەوە.
ئاخێزگەی مافی مرۆڤ
پێشتر گوتمان کە “مافی مرۆڤ” زاراوەیەکی نوێیە، کەوابوو بە دڵنیایەوە دەتوانین بڵێین ئەم دەستەواژەیە لە ئۆلە نەریتیی و ناسراوەکان بوونی نەبووە، بەم حاڵەش، تیۆلۆژی(الاهیات) ڕوانینێکی بۆ مافەکانی مرۆڤ هەیە کە لە ڕێسایەک سەرتر لە یاسای حکومەتەکان سەرچاوە دەگرێ، ئەویش سەرکانی خوایە.
ئۆل، مەزنترین ئاخێزگە
لە شرۆڤەی بناخەیی بوونی دین لە بۆچوونی مافەکانی مرۆڤ دەتوانین بڵێین لە هەموو ئایینەکان، مرۆڤ بوونەوەرێکی پڕبایەخ، مەزن و بە جۆرێک پیرۆز دێتە ناسین. لە ڕۆژگاری کەون(عهد عتیق) هاتووە کە، ئادەم لە “ئادگاری خوا” گووراوە و ئەمە یانی مرۆڤی بوونەوەر، مۆرکێکی خوایی لەنێوچاوان و تەوێڵی دراوە کە بایەخ و نرخی گەلێک گرانە.
قورئانیش لەم بارەیەوە دەفەرموێ: “ئێمە بەڕاستی، مەزنایەتیمان بە مناڵەکانی ئادەم بەخشی”. (ئایەتی٧٠ لە سووڕەتی ئەسرا). لە حیماسەی بێهاگاوادگیتا”ش(گرنگترین و ڕمزاویترین بەشی حیماسەتی هیندی ناسراو بە “ماهابهاراتا”) هاتووە:”هەرکەس خواوەندی خۆی لە ناخی بوونەوەرێکی تردا ببینێ کە بەبێ مەرگ و مردن لە نێو جیهانی لەناوچووندا(فانی)بژیت؛ هەر ئەوەیە کە بە حەقیقەت بینیویەتی.” بۆچوونی هەموو دینەکان ئاوایە کە خوا مرۆڤی خەلق کردووە، بەشداری لە خوڵقاندن و ئافراندن، بە جیهانی بوونی بەشێک لە مافەکان کە بۆ سەرچاوەیەکی بانخۆزاو سەرچاوە دەگرێت دەگەڕێتەوە. ئەم مافانە ناتوانن بە هێزێکی داکشان یان بەرەونەمان هەروەها هێزی دنیایی، لە مرۆڤەکانی بستێنییەوە، ئەم چەمکە لە نەریتی جوولەکە، کریستیان و ئیسلام ژی یان تەنانەت لە ئۆلەکانی تریش کە خوا کۆڵەکە و بناخەیە دەبینرێ…