چاونیوز: درێژەی بەشی نۆزدە…
لەلایەکی تر، گریمانە ئەوەیە کە تاکی ئاوەزمەند دەخوازێ بە ئامانجەکانی خۆی شاد بێ و بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە کەڵک لە باشترین کەرەسە وەربگرێ. بە لایەکەی تردا ڕەوشی زاڵ بەسەر ئەم دۆخە جۆرێکە کە تاکەکان هیچ ڕێگە چارەیەکیان جگە لە پاراستی ئینساف نییە، چوونکە لە پشت پەردەی نەزانینەوەن و ئاگایان لە دواڕۆژ و بەرژەوەندی خۆیانەوە نییە.
بەپێێ ڕەوشی یەکەم کە بنەمایەکی تێدا دەست نیشان دەکرێ دەتوانین ڕزامەندی و نەبوونی ڕزامەندی خۆت ڕێک دەگەڵ مەرجی وەرگرتنی ڕەوشی یەکەم ڕابگەهێنین. ئەم کەسانە ئاکارمەندن(اخلاقی اند) واتە بە ئینسافن و تەماح دە یەکتر ناکەن و باشترین کەرەسە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بەکار دێنن. ئەو ڕێکەوتنەی لەم ڕەوشەدا وەدەست دێت، دادپەروەرانەیە، لەم دۆخەدا، تاکی ئاوەزمەند ڕێگەچارەیەکی تر جگە لە ڕێکەوتن لەسەر بنەمای دادپەروەری کە پێشتر شرۆڤەمان کردووە، نییە. چوونکە لە ڕێگەی ڕێکەوتن لەسەر ئەم دوو بنەمایەیە کە لە دژوارترین دۆخدا، بەرگری دەکات.
خواستی دادپەروەری لەهەمبەر مافی مرۆڤ:
مرۆڤی ژیر و ئاگا لە ڕەوشی یەکەمین، لە سنووری مافمەندی سیاسی-سڤیل لەسەر دیاری کردنی مافی چارەی خۆنووسین و ئازادی تاکەکەسی لە بەستێنی مافی ئابووری-کۆمەڵایەتی، بۆ دابین کردنی ژیانی مرۆڤ بۆ هەموولایەک ڕێک دەکەوێت. لە ڕاستیدا بابەتی سەرەکی یەکەم و دووهەمی دادپەروەری بێجگە لە پاراستنی ئەم دوو مافە نییە. بەڵام لە پێوەندی دەگەڵ، پەیوەندی ئەم دوو مافە لەتەک مافی مرۆڤ دەتوانین بڵێین کە مافی دیاری کردنی چارەنووس و ئازادی تاکەکەسی دەتوانێت سەرجەم مافی مەدەنی-سیاسی باس کراو لە جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ لەخۆ بگریت.