چاونیوز: درێژەی بەشی دە…
٢. دەست نیشان کردنی بەهای مافە مرۆییەکان لەسەر بنەمای پشتیوانی لە کەڕامەتی مرۆڤ لە بەستێنی ژیانی کۆمەڵایەتی.
ئەم لێڕوانینە ئامانجەکەی ئەوەیە کە، دەبێ ماف بەستێنی وەدیهاتنی ئامانجە کۆمەڵایەتییەکان لەبار بکا و ئەم ئارمانجانەش بەپێی بناخەی بەشداری پێکردنی هەرچی زۆرتری کۆمەڵانی خەڵک بۆ پڕۆسەی کۆمەڵایەتی دابین بکات هەتا بەم شێوازە کەڕامەت و مەزنایەتی ئینسان پارێزراو بێ. بەپێی ئەم پلانە بەشێک لە بیردۆزانی مافەکانی مرۆڤ هەوڵیان داوە، سیستەمێکی کۆک و پۆشتە لە نۆڕم و ڕێسا مافە مرۆڤیەکان دابرێژرێت(“لاسۆڵ چێن و مەک دۆگاڵ”) کە لەسەر بنواشەی پاراستنی گەورەیی ئینسانەکان بێ. ئەم شێوازە بە باشترین جۆر لەلایەن ئەم خودان هزرانە بە کەڵك وەرگرتن لە هەمووجۆرە بەشەکانی زانستی کۆمەڵایەتی، هەر لە ئابووریەوە هەتا زانستە ڕامیارییەکان و دەروون ناسی و ئەو بۆچوونەی کانت کە بەهێزترین بەرگری خۆی لێکردووە، بۆ جیلی دووهەم و سێهەم دەبێتە بنەما. چوونکە کەڕامەتی ئینسانی و بێ ڕێزی نەکردن و سووک نەکردنی ئەوە کە دابین کردنی کۆمەڵایەتی، ستانداردە تەناهی و ئاسوودەییەکان، دەست وێڕاگێشتن بە لانیکەمی ئاشتی، پەروەردە و ڕاهێنانی مرۆڤ تەوەر و… بۆ شارۆمەندانی خۆی دەخوڵقێنیت.
سیستەمی دەوڵەتی لیبراڵ و لانیکەمی ناچارەن ناتوانێ پاڵپشتی بەستێنی مافەکان مرۆڤ بێ؛ بەڵکوو حکومەتی مافی مرۆڤی، دەوڵەتی مرۆڤ تەوەر و کەڕامەتیییە کە دەتوانێ لە قەوارەی سیستەمێکی ئاسایشی یان شێوازێکی تر بگاتە چڵەپۆپەی خۆی. ئەو دەوڵەتە بەر لەوەیکە سیاسی و ئابووری بێت، لایەنی ئەخلاقی هەیە. کۆمەڵناسی، ماف وەک کۆمەڵێک ڕێسا پێناسە دکات کە خاوەن ماکەی بەهێز بوون و کۆنترۆڵ بزانێ کە تایبەت بە مەبەستی وەدیهاتنی ئامانجە کۆمەڵایەتییەکان بێ، هەر بۆیە لەم نیزامە هزرییە، دەبێ سیاسەتدانەران و توێژەران ئەو بەها دیارانە دەست نیشان بکەن و ماف وەک پردێک و خزمەتێک بۆی وێنا بکەن. ئەوان باس لە ٨ جۆرە بەها و ئەرزش دەکەن کە لەسەر یەک گەورەیی و کەڕامەتی مرۆڤ لەسەر هەڵدەچنرێ:
١.دەستەڵات، دەبێ بزانین بە چ ڕادەیەک ئەندامانی کۆمەڵگا لە گوورانی دەستەڵات بەشدار دەبن.
٢.سامان، هەتا چەندە ئابووری تەکووزی دەکاتە سەر پاشەکەوت و سەرمایەدانان؟ بۆ ئاستی بەرەوسەرێی هەڵکشانی تێچوو؟ بە دەمژمێر؟ کاری کەمتر؟ یان بە چ شێوازێک دەبێ؟…