ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی UNPO بۆ نەتەوە بێدەوڵەتەکان، بە هاوکاری چەند نوێنەرێک لە پاڕڵمانی ئورووپا بە مەبەستی پاڵپشتی کردن لە چەینی چەوساوەی کۆڵبەران و مەحکوومکردنی کوشتن و تەقەکردن لە کۆڵبەرانی کورد کەمپەینێکیان بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە.
ئەو کەمپەینە بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی نێونەتەوەیی و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لە کارەساتی کۆڵبەر کوشتن بە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی دامەزراوە.
کەمپەینی پاڵپشتی کردن لە کۆڵبەران هەڵمەتێکی تویتەری دەسپێکردوە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر دەتوانن بە هەشتەگی KurdishLivesMatter_Kolbar# پشتیوانی لەو کەمپەینە بکەن.
شیاو باسە بەردەوامیی کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەرانی کورد نیگەرانی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتووتەوە هەر بۆیە داواکارن کە بە هاوکاری هەمەلایەنە زەبر بخرێتە سەر کۆماری ئیسلامی کە واز لە کوشتنی ئەو چینە زەحمەتکێش و بێ دەرەتانە بهێنێ.