چاونیوز:ڕێکخراوی هەواڵنیرانی بیسنوور لە ڕاگەیەندراوێکدا سپای پاسدارانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی مەحکووم کرد.
ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی، ڕێکخراوی هەواڵنیرانی بێسنوور هەڵسوکەوتی سپای پاسدارانی ئێرانی لە پێوەندی لەگەڵ هەواڵنیران و ڕێپۆرتێران مەحکووم کرد.
ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاند کە هەڵسوکەوتی سپای پاسداران لەگەڵ هەواڵنیران له ژێر پێنانی یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
ڕێکخراوی هەواڵنیرانی بێسنوور ئاماژەی بە ناوی محەممەد ساعد، مازیار خوسرەوی، یاسەمەن خالقیان، مەولوود حاجیزادە، یەغما فەشخامی، ئێحسان بەداغی و شەبنەم نزامی کردووە کە لە لایەن سپای پاسدارانەوە ڕاپێچی زیندان و دادگا کراون.
ئەو ڕۆژنامەنووسانە تا کات دادگایی کردن و حوکمەکەیان ئەکاونتەکانیان داخراوە و ناتوانن کەلکی لێوەربگرن.
جێی ئاماژەیە کە ئێران لە ماوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامیدا هەردەم مافی ڕۆژنامەنووسانی و ڕێپۆرتێرانی پێشێل کردووە و ساڵی رابردووش دەیان کەس لە ڕۆژنامەنووسان کەوتنە زیندان و ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ ئێرانی بە زیندانی ڕۆنامەنووسان ناوبرد.